.
پرشنگ دوای نۆ ساڵ دووه‌م ئه‌لبومی گۆرانی خۆی بڵاوكرده‌وه
23-10-2008
چواره‌م ئه‌لبومی ئه‌یوب عه‌لی به‌ناوی مۆم بڵاوده‌كرێته‌وه ا ئه‌یوب عه‌لی كاره‌كانی چواره‌م ئه‌لبومی گۆرانی خۆی به‌ناوی "مۆم" به‌كۆتا هێنا و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌یێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه سیروان قادر به‌رِێوه‌به‌ری ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی هونه‌ری ئارۆ له‌شاری سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی په‌یامنێری
راگه‌یاند "ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی هونه‌ری "ئارۆ" به‌پێی بۆندێكی نێوان ئێمه و هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌یوب عه‌لی، هه‌ڵده‌ستین به‌كاری چاپ و دیزاینی ئه‌لبومه تازه‌كه‌ی، كه ئێستاكه كاره‌كانی زۆربه‌ی ته‌واو بووه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و چه‌ند وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه".
به‌رِێوه‌به‌ری ناوه‌ندی بڵاوكراوه‌ی ئارۆ هه‌روه‌ها گوتیشی "ئێمه ئه‌و ئه‌رك و ماندوو بوونه‌ی خستومانه‌ته سه‌ر شانی خۆمان، بۆ ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی كورد به‌رده‌وامیان هه‌بێت و له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان دانه‌برِێن، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌رك ماندو بوونه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌به‌رهه‌م هێنانی ئه‌لبومێكدا ده‌چێژن، نیوه‌ی ئه‌رك و خه‌رجیه‌كه‌یان نایته‌وه گیرفانیان، به‌ڵام به‌و ئومێده‌ین رۆژ له‌دوای رۆژ رۆشنبیربوونی خه‌ڵك بگاته ئه‌و ئاسته‌ی رێز له‌به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی خۆیان بگرن و به‌شێوه‌ی كۆپی ئۆرجیناڵ گوێ له گۆرانییه‌كانیان بگرن".
ئه‌و ئه‌لبومه تازه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی پێكهاتووه له (7) تراكی گۆرانی به‌ناوی "مۆم" گۆرانییه‌كان پێكهاتوون له (وا تێ نه‌گه‌ی، مۆم، په‌شیمان نیم، ئه‌م شه‌و، باوه‌رِ بێنه، راستی بڵێ و من تێ ناگه‌م)، پێكهاته‌ی ئه‌و گۆرانیانه بریتین له هۆنراوه‌ی شاعیران (حمه سه‌عید ئیبراهیم، ئه‌كره‌م ئه‌مین، ره‌نج سه‌نگاوی، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د و كانی هه‌ڵبجه‌یی".
سه‌رجه‌م ئاوازی گۆرانییه‌كانی ئه‌و سیدیه تازه‌یه‌ی ئه‌یوب عه‌لی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماده كراوه.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه دوایین ئه‌لبومی گۆرانی خۆی به‌ناوی "ماڵئاوایی" له ساڵی 2007 له رێگه‌ی رادیۆی نه‌وا بڵاو كرده‌وه.