گــۆشــهی تــایبه‌ت به هـهســتیارهێــمن ڕهئووفڤالانتاین
2009
ملوانکه‌یه‌ک
له گوڵی سور دههۆنمهوهو
ئه‌مشه‌و ده‌یکه‌مه گه‌ردنت
هێلانه‌یه‌ک
به‌گه‌ڵا و گوڵی ئه‌رخه‌وان درووستده‌که‌م
ده‌یکه‌مه کۆشکێکی بچوک
بۆ هاتنت
شیعرێ له ئه‌وین و هه‌ست و له ڕاموسان
ده‌چنم و
ده‌یکه‌م به ئاوازی ئه‌وین بۆ خه‌وتنت
ئه‌ستێره‌کان
بۆ ئه‌م ماڵه پڕ له ئه‌فسانه و له حه‌زه
بانگده‌که‌م و
له ژوورسه‌رت ده‌یانکه‌مه مۆم و چرا بۆ ئه‌مشه‌وت
مانگ
ده‌که‌مه تابلۆیه‌کی گه‌ڕۆکی سهیروسهفا
ده‌بێ هه‌تا ئاوا ده‌بێت
له‌نجه بکات و هه‌ڵپه‌ڕێ
تا ئاسوده‌یی له دڵتا ده‌ستی ده‌گاته ئهوپهڕت
که خۆرهه‌ڵهات
من له‌به‌ر ده‌متا وه‌ستاوم
تۆ له نێو گوڵ و گه‌ڵادا هێنده نه‌ماوه بزربی
تۆ نوستوویت و چاوه‌کانت داخستوه
باڵات بووه به سێبه‌ری دڵی من و
هه‌ناسه‌ت سۆزی عه‌شقێکه و
ده‌نگی دڵت زه‌نگی ڕۆژێکی پیرۆزه
ئه‌و کۆشکه‌ی بۆم دروستکردی
له خاکی دڵی خۆمدایه
مانگ ڕۆحمه و
ئه‌ستێره‌کان هه‌سته‌کانم
شیعره‌که‌شم هه‌ر ماچێکه
خۆر هه‌ڵدێت و تۆش چاوانت هه‌ڵده‌هێنیت
من ئه‌ژنۆم له‌زه‌وی ناوه و
له‌به‌رده‌متدا وه‌ستاوم
دڵم له ناو ده‌ستمدایه و
له ناو دڵما کۆشکێکی قه‌شه‌نگی تیایه و
ئه‌و کۆشه‌که‌ی شه‌و درووستمکرد
خۆتی تێدایه
هاتووین خۆم و دڵم و خۆت
به تۆ بڵیین
به‌یانی ڤالانتینت باش
تۆ ماچێکم پێده‌به‌خشی
منیش ملوانکه‌یه‌ک له گوڵی سور
بهگهردنتا هه‌ڵده‌واسم
. . . . . . . . . . . .
ڤالانتاین 2008
عه‌شقم بۆ تۆ
وه‌کو هه‌ورێکی بێزاری به‌هارانه
ئه‌و ده‌یه‌وێ
به‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵه‌کاندا
بۆ هه‌ڵاڵه‌ی گوڵێکی جوان
ببێ به کهژکهژهو تارا
که‌چی پێش گه‌شتن به زه‌مین
ده‌بێ به ئاو و به باران
منیش له‌م وه‌رزی عه‌شقه‌دا
له‌م شه‌وی ڤالانتینه‌دا
له‌م ساتی سه‌مای ئه‌وین و
چرکه پڕ پێکه‌نینه‌دا
ده‌مه‌وێ ببم به که‌پرێ
له سایه‌ما وچانی ئاسوده‌یی به‌یت
به‌ڵام نه ده‌ستم ده‌بزوێ
ده‌ستی ناسکت بگرم و
نه چاو ده‌تروکێ
نیگاله وێنه‌که‌ی تۆ بگرم و
نه پێم هه‌یه بێم بۆ لات و
نه باڵم هه‌یه بفڕ‌م
تا هیچ نه‌بێ
به گوڵێکی سوری ساوا
ئه‌م ئێواره
بزه‌یه‌کت پێببه‌خشم
یان هه‌ر نه‌بێ
به ماچێکی ته‌ڕ و پاراو
له زه‌خره‌فه‌ی ئه‌م عه‌شقه‌ماندا
بنه‌خشم
ئه‌م شه‌و شه‌وی ڤالانتینه و
نه تۆ لێره و نه من له‌وێ
ئیترمن زه‌ویه‌کی وشک
وه‌رزم سه‌ره‌تای پایزه و
بارانی خوڕه‌مم ده‌وێ
تۆش تروسکه‌ی چرایه‌کی
نامۆ و به‌ته‌نهایه‌کی
به چاوه‌ڕوانی له‌وێوه
په‌پوله‌ی ئه‌م دڵه ته‌نگه‌ی منت ده‌وێ
. . . . . . . . . . . .
ڤالانتاین 2007
ئێواران که ده‌هاته لام
چاوی بۆ خه‌مێک ده‌گێڕا
بیکاته خۆراکی شه‌وم
به‌ڵام ئه‌م ئێواره هاتو
خۆی بوویه شه‌کری موحیبه‌ت
بۆ ئه‌م شه‌وم
ئێواران که ده‌هاته لام
وه‌ک ڕه‌شه‌با هه‌موو
جه‌سته‌می ئه‌شێواند
به‌ڵام ئه‌م ئێواره هاتو
هێدی هێدی وه‌کو جاران
نه‌رم و نیانی خۆی نواند
ئێواران که ده‌هاته لام
وه‌کو دره‌ختی پایزان
گه‌ڵا و گوڵم هه‌ڵده‌وه‌راند
به‌ڵام ئه‌م ئێواره هاتو
وه‌کو به‌هار
چرۆی هیوای له‌جه‌سته‌ی ماندووما ڕوواند
ئێواران که ده‌هاته لام
پریاسکه‌یه‌ک دڵڕه‌نجاندن
دیاری ژووانی تاڵم بوو
به‌ڵام ئه‌م ئێواره هاتو
گوڵێکی سور بۆ دیاری من
له ده‌ستیا بوو
کاتێ ڕوانیم
ڕۆژمێری نێو ژووره‌که‌م
له ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا
میوانێکی ڕۆح شیرینه
زانیم سبه‌ی
ڕۆژی له‌دایکبوونه‌وه‌ی ڤالانتینه
. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .
که‌تۆ هاتی
که تۆ هاتی
نازانم چۆن
ئاماده بم بۆ پێشوازیت !
باخێک بم له گوڵ و جوانی ؟
یان ساباتێ له سێبه‌ر و ئاوه‌دانی ؟
که تۆ هاتی
نازانم چۆن
هه‌وێنێ بم بۆ گه‌شتنت !!
هه‌ناسه‌م بکه‌م به ئاسمان
بۆ فرینت ؟
یان خوێنم بکه‌م به ڕووبار
بۆ ڕه‌وتی که‌شتی ئه‌ڤینت ؟؟
نا .. که هاتی
دڵم ده‌که‌م
به واگۆنێ بۆ خه‌ونی تۆ
کاتێ گه‌شتی
چاوم ده‌که‌م به هه‌زار چاو
بۆ چنینه‌وه‌ی تریفه ی پڕ له نوری
په‌یکه‌ری تۆ ..
که تۆ هاتی و زیاتر هاتی و
له باوه‌شما توایته‌وه ،
ئیتر جه‌سته‌م ئاوێزانی عه‌شق ئه‌بێ .
دڵی تینووم
به گوڵاوی ئه‌م ئه‌ڤینه
تێراو ئه‌بێ
ئیتر هه‌ستم
له نێوان ئاسمانه‌کاندا ئازاد ده‌بێ
شیعرم پڕ له وشه‌ی گوڵ و
له ئاوازی پڕ له سۆز و
پڕ له ناو و
پڕ له جوانی و
له عه‌شقی من بۆ تۆ ئه‌بێ .. . . . . . . . . .
بۆ ئازاکانی ئازادی
په‌یامێ بۆ ئه‌و ڕژنامهنوسانهی ده‌یانه‌وێ که‌ڵه‌کی ترس بڕوخێنن
کاروانێکی ماندوونه‌ناس
نمایشی کۆڕه‌وێکی هه‌سپ ئاسان
ماسولکه‌ی شان و بازووتان
له‌گه‌ڵ شهختهبهردی چیا سه‌رکه‌شه‌کان
تێکه‌ڵ بووه
ده‌تانه‌وێ هه‌سپ و هه‌ڵۆ له قه‌ندیل دا
له ناو یه‌کدا بتوێنه‌وه
هیوایه‌کی ئه‌فسانه‌یی و
ئومێدێکی شه‌به‌ق ڕه‌نگن
کۆشش ده‌که‌ن
خۆری ئازادی
به کۆڵتان
بۆ نیشتیمان بگوێزنه‌وه
پێنوسی پێشمه‌رگه‌کانن
ڕه‌نگی خاکیی گه‌ریللاکان
ده‌خۆنه‌وه و
به خه‌تێکی ئه‌رخه‌وانی
ئازادی ئه‌م کوردستانه ده‌نوسنه‌وه .
له‌هه‌ر کوێ هه‌ن
خاکی به‌رپێتان ماچ ده‌که‌م
سه‌رم نه‌وی
کڕنوش بۆ قه‌ندیل ده‌به‌م و
ڕوحم قوربانی هه‌یبه‌ت و هێزتان ده‌که‌م
٢٠/٠١/٢٠٠٨
. . . . . . . . . . . . . .
ئه‌کته‌ری خه‌ونه‌کانم
خوێندنه‌وه‌ی : ( زانیار جوانڕۆیی)
گه‌ر ده‌زانی
به‌قه‌د چه‌نێ تۆم خۆشه‌وێ
ئه‌بی به مۆمێ بۆ دڵم
هه‌موو شه‌وێ
گه‌ر ده‌زانی
به‌قه‌د چه‌نێ بیرت ده‌که‌م
ئه‌بی به‌ڕه‌نگ
بۆ پێنوسه سه‌رشێته‌که‌م
ئیتر بۆچی
هێنده دووری و له‌من وونی
ئه‌ی نازانی
تۆ ڕووناکی دڵی منی ؟؟؟
ده‌سا بۆچی
بۆ ئه‌ڤینم پڕ له خه‌می
ئه‌ی نازانی تۆ سروشتی عه‌شقی منی ؟؟؟؟
به‌ڵام گیانه
هه‌رچه‌ند زیاتر
دووربی له من
له ڕوحمدا
میوانێکی خوێن شیرینی
خه‌یاڵم به تۆ ڕۆشنه و
ئه‌کته‌رێکی پاڵه‌وانی
خه‌ونی منی .
بۆ چرا داگیرساوهکهم
ئه‌ی چرا داگیرساوه‌که‌ی
نێو دیوه‌خانی دڵی من
ئه‌ی شازاده بێوێنه‌که‌ی
نیشتیمانی ئه‌وینی من
دڵم ماڵی تۆیه ئێستا
باخێ له گوڵم بۆ چاندووی
هه‌موو گوڵێکی بۆنخۆش و
هه‌موو ڕه‌نگێکی دڵگیرم بۆ ڕواندووی
گوڵه‌کانی باخی دڵم
تۆی تاقانه بۆنخۆش ده‌که‌ن
ژیانی تۆ و مه‌کانی تۆ
ڕه‌نگین و ڕازاوه ده‌که‌ن
به‌یانیان دانه به‌دانه
به‌یانی باشت لێده‌که‌ن
ئێوارانیش هه‌ر به‌کۆمه‌ڵ
نوێژی ئه‌وینت بۆ ده‌که‌ن
وانه‌زانی تۆ گوڵێکی
له‌باخی دڵما سه‌وز بووی
تۆ شازاده‌ی تۆ تاقانه‌ی
بۆ ژیانی من خه‌ڵق بووی
* * * * * *
ئه‌مشه‌و له‌کوێیت
وا ئاسمان چۆڵ‌و خاڵییه
له بریسکه‌ی ئه‌و فریشته په‌مه‌ییانه‌ی
په‌یامی تۆم بۆده‌هێنن
ئه‌مشه‌و له‌کوێیت
وا فێنکی ئه‌م هه‌وایه
چاوه‌ڕێیه ده‌نگی به‌سۆزو ناسکت
به گوێی مندا بچرپێنێت
ئه‌مشه‌و له‌کوێیت
وا تریفه‌ی مانگه‌شه‌ویش
له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که‌تدا
چاوه‌ڕوانه.. نوری شه‌وت بۆ ده‌هێنێت
ئه‌مشه‌و له‌کوێیت
وا بێده‌نگی ده‌مخنکێنێ
وا بێتۆیی ته‌نها و ته‌نها .. هێواش هێواش
ده‌مسوتێنێ
ئه‌مشه‌و له‌کوێیت
وا ڕۆحیانه‌تی عاشقێک
له ژورسهرم
پرسه‌یه‌کم بۆ ده‌گێڕێت .
ئه‌ی ناترسی ئه‌م پرسه‌یه
هه‌ره‌سی ئه‌وینی من بێت
شکانی کاسه‌ی دڵم بێت
سه‌فه‌ری دواههناسهمو
باڵه‌فڕه‌ی زه‌رنه‌قوته‌ی ئه‌م ڕۆحه بێهیوایهم بێت ؟؟؟
عه‌شقت له‌سه‌ر پردی سیرات به‌ره‌و دڵم
ده‌ردت دامێ
دڵم بووه به مه‌یدانی ئێش‌و ئازار
غه‌مت دامێ
ژینم بووه به ئه‌سیری ده‌ستی شه‌وگار .
خۆ ده‌توانم له بیرتکه‌م
له‌ناو دڵم بتسڕمه‌وه
وه‌ک گوڵه‌که‌ی به‌هاری پار
له بیری خۆمت به‌رمه‌وه .
تۆ ووتت من ده‌بمه په‌رژین
بۆشیعری تۆ
ده‌بمه ووشه بۆ نووسینی په‌یڤێکی تۆ .
ئه‌ی بۆ ئێستا ده‌بییه ئاگر
بۆ ده‌وه‌نی خۆشه‌ویستی
بۆ ده‌بیته
پێناسه‌ی له‌خۆبایی بوون
خۆپه‌رستی ؟
خۆ ده‌توانم
ئاراسته‌ی شه‌ماڵ بگۆڕم
گڕی ئه‌م ئاگره خۆشکات
هه‌موو عه‌شقت بسوتێنێ و له‌به‌ر چاوی من وونتکات .
خۆ ده‌توانم خۆپه‌رستیت
له ژێر پێم نێم
لوتی به‌رزت له‌زه‌وی که‌م .
خۆ ده‌توانم چاوی ڕه‌شی پڕگریانت
چاوی گه‌وره‌و پڕخهڵهتاندنو درۆت
پێ نهویکهم .
له بیرت دێ
له ژوانێکدا من پێم وتی
ده‌ڵێن ئافره‌ت وه‌ک سێبه‌ره
هه‌تاکو لێی بچیتهپێش
دهڕواتو به‌جێت ده‌هێڵێ .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
نه‌یدوێنی و بهجێیبێڵی
ئه‌و به دره‌ختی باڵاتا هه‌ڵ ئه‌زنێ
هه‌گبه‌ی ئه‌وینت بۆ دێنێ .
ئه‌ی من نه‌مووت وه‌ره با ئه‌م سنورانه ببه‌زێنین ؟
وه‌ره با دوو په‌پوله بین
فه‌لسه‌فه‌ی نوێی خۆشه‌ویستی به‌رهه‌م بێنین ؟
له بیرت دێ
کاتێ ووتم
نه من سێبه‌رو نه تۆیش تۆ
نه‌تۆ سێبه‌ر ، نه منیش من ؟
له بیرت دێ .. ؟ له بیرت دێ .. ؟ له بیرت دێ ... ؟ .
ته‌نها ئه‌وین
په‌یامی هێمنیی من بوو
ته‌نها بهههشتو په‌پووله
گوڵ‌و به‌هار
جوانی‌و خۆشیی
ههستو نهستو ووشه‌ی من بوون .
ئه‌ی ئێستاکه بۆ واده‌که‌یت ؟
بۆ ده‌ته‌وێ ئه‌م ژیانه بێماناکهیت ؟
بۆ ده‌ته‌وێ ئێوارانی ماڵی دڵت
بێ گوڵ‌و ههستو چرا که‌یت ؟
بێمنه‌تم
له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌جێم بێڵیت
من ناترسم
که دوا ماڵئاوایی ده‌که‌یت
شتێ ناڵێم
که تف له مۆمی عه‌شق ئه‌که‌یت .
به‌ڵام ئه‌وه باش بزانه
من هه‌ر کوڕه‌که‌ی جارانم
هه‌ر هێمنه بزێوه‌که‌ی
نێو کاروانی دڵدارانم .
بۆیه ئێستایش
له‌به‌ر چاوی ئه‌م جیهانه
دوا ئه‌رکی خۆم بهجێدێنم
دوا شانسی خۆمت ده‌ده‌مێ
دڵی خۆمت بۆ ده‌ردێنم
ئیتر ئه تۆیش
ده‌ی سووتێنی
یان به چه‌قۆ ووردی ده‌که‌یت
ده‌یده‌یه سه‌گێکی برسی
یان به‌جارێ
به‌بێ ڕه‌حم ده‌یشکێنی
یان ئه‌وه‌تا
له‌سه‌ر سینگت
له‌گه‌ڵ دڵت
له‌و شوێنه‌ی زۆر حه‌زم لێیه دهیخهوێنی .
به‌ڵام ئیتر دڵنیابه
گه‌ر ئه‌م جاره دڵم شکا
ئه‌مه دوایین نامه‌ی منه که بۆ تۆبێ
ئه‌گه‌ر جارێ
له شاشه‌ی کۆمپیته‌رێکدا
یان له دووتوێی په‌ڕاوێکدا
منت بینی
یا شیعرێکی منت بینی
مه‌زانه بۆ عه‌شقی تۆیه تکا ده‌کات
مه‌زانه بۆ گه‌یشتن به‌تۆ
لای خوای گه‌وره نزا ده‌کات ...
هزر مه‌که .......؟........ . . .
* * * * * *
دڵ شکاو
من دڵم
به‌قه‌ده‌ر چرۆی
سه‌ر سینگی دره‌خته‌کانی
ئه‌م دنیایه
له به‌رده‌م ڕه‌هێڵه و ته‌رزه‌ی به‌هاراندا
زیاتر و زیاتر شکاوه
من چاوم
هه‌زارجار زیاتر
له هه‌وره غه‌مگینه‌کانی
به‌هاره‌کانی ڕابوردوو
به شێنه‌یی و به هوروژم
تێر گریاوه
سروشتی من
ڕێگا نادات به پێکه‌نین
بۆیه گه‌ڵاو گوڵی شادی
له‌م دره‌خته‌ی ته‌مه‌نم دا
یه‌ک چڵی لێ نه‌ڕوواوه
لێم تێبگه !!!!!!!!!!!!
پێکه‌نینم ساماڵێکی بێگه‌رد نییه
له ژیانی کامه‌رانی
بۆیه زه‌رده‌خه‌نه‌م خه‌مه و
هه‌موو کاتێ چاوم دیاره که گریاوه
ئیتر به‌سه
نه‌شته‌ری ده‌ستی ناسکت
له‌م دڵه‌مدا مه‌شۆره‌وه
که‌ی خوێنی من له جێی چه‌م و کانی و ئاوه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
2
من دڵم به‌قه‌د بلووری
چراکانی ئه‌م دنیایه
زیاتر و زیاتر شکاوه
چاوم هه‌زاران جار زیاتر
له دڵۆپی ئاورنگی
سه‌ر گژو گیای
پێده‌شته‌کانی نیشتیمان
فرمێسکی گه‌شی ده‌رداوه
خه‌مه‌کانم ڕێگاناده‌ن
بزه‌ی سه‌رلێوم ببینی
بۆیه ڕه‌نگم
وه‌کو مۆمێکی تواوه و
وه‌ک دره‌ختێکی بێ ئاوه
ئیتر به‌سه
چیدیکه تێکم مه‌شکێنه
که ده‌بینی
جه‌سته‌م خاکێکی وێران و
دڵ چرایه‌کی کوژاوه
لێم تێبگه و
ده‌ست له خوێناوم ده‌ربێن
که ده‌زانی
ترووسکه‌یه‌ک ڕۆشنایی
له هیواکانما نه‌ماوه
* * * * * *
ئه‌م شه‌و
ئه‌م شه‌و پێویستم به تۆیه
ده‌وه‌ره‌و له‌گه‌ڵم بدوێ
ده‌وه‌ره و ببه به گوڵێ
له خاکی دڵمدا بڕوێ
ده‌وه‌ره و ببه به باران
بۆ بیابانی ئه‌م دڵه‌م
ده‌وه‌ره و ببه به چرا
بۆ شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌م ژینه‌م
ئه‌م شه‌و حه‌زم
له بۆن و بهرامی تۆیه
ده‌وه‌ره و به‌سه‌ر ساباتی هه‌سته‌کانمدا بپرژێ
ئه‌مشه‌و حه‌زم
له ماچێکی لێوی تۆیه
ده‌وه‌ره‌و با ، خه‌نده له لێوم نه‌تۆرێ
ئه‌مشه‌و دڵم
له‌لای ترپه‌و لێدانی دڵه‌که‌ی تۆیه
ده‌وه‌ره و به‌م جوانییه‌وه
له‌که‌ناری ئه‌م ده‌ریا پڕ له عهشقهمدا
به‌ناز و مه‌کر بلهنجێ
ده‌وه‌ره و له‌م ئێواره‌دا
با قاوه‌یه‌ک بۆ ئه‌م عه‌شقه‌مان بنۆشین
نه‌وه‌ک ئه‌م شه‌و به بێ هیوا تێپه‌ڕێنین
خۆری ڕۆژێکی نوێ هه‌ڵبێ
ده‌وه‌ره‌و پێویستم پێته
با تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر ببین
با وه‌کو هه‌وا و زینده‌گی
تا هه‌تایه بۆ یه‌ک بژین
* * * * * *