.
گۆشه‌ی تایبه‌ته به هۆنراوه‌کانی ههستیارئیسماعیل که‌ریم
خه‌یاڵی ئه‌م نامهیهشم
هینده‌ی چاوت گه‌ڵای ئه‌شکی لێ ده‌وه‌رێ
هه‌ر وه‌کو چۆن
ئومێدکم له وهڵامیا هه‌ڵگرتبێ
هێدی هێدی دڕ به تاریکی و خامۆشی
شه‌وی یه‌ڵدای دڵم به‌رێ
هه‌رچه‌ند له‌وه دڵنیاشم
له‌م سه‌فه‌ره‌ت بۆ دوور ترین نیشتمانت
کێوی سه‌ختی خه‌مه‌کانت
ده‌ت داته ده‌ست فه‌رامۆشی
سه‌دان ئاه و
تاڤگه‌ی سوری چاوه‌کانت
بۆیه منیش به‌ر له‌سه‌فه‌ر
دڵۆپ دڵۆپ
فرمێسکی سوری شه‌وانم
کرده نامه‌ی یادگاریه‌ک
له بێ مهئواترین شه‌ودا
بۆم پۆست کردیت
بۆ کۆتای به ڕه‌شبینی
فه‌سڵی فیراقی هیجرهتهم
هانای خودایم بۆ بردیت
هه‌ر به ته‌نها به ئومێدی
چنینی تارایه‌کی سه‌وز
له چیمه‌نی ئه‌م بههارهت
بۆ که‌ژاوه‌ی
ئه‌و هه‌موو رۆژو مانگانه‌ی
چاوه‌ڕوانیم که پێت بگا
بۆ کۆست که‌وته‌ی ئه‌و شه‌وانه‌ی
له ویستگه‌ی چاوه‌ڕوانیدا گوزهراندم
به‌بێ ئه‌وه‌ی
شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری وه‌ڵامێک
پرسیاریکم له خۆی بار کا
ته‌نها باوه‌شی تۆ نه‌بێت
واڵا بوو بۆ خه‌ونه‌کانم
ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌وینت بوو
بۆ به‌رده‌وامی ژیانم
به‌ڵام چیتر دڵه‌ی ماتم لێ ناگه‌ڕێ
به‌بێ وه‌ڵام
ئه‌م باخچه‌یه به بێ گوڵ و
ئه‌م کۆترانه بێ گومه‌زی و
ئه‌م نهورهسانه بێ فڕین
له ڕاز‌و نیازی دڵمان هیچ نه‌زانن
تاله پرسه ی ڕۆژانی ئه‌م چاوهڕوانیهم
که ساڵێکه چاو له‌سه‌ر ڕێم
هه‌ر وه‌کو من
له بی مروهتیت ئه‌وین و
له سیحری خۆ خهڵهفاندنت بزانن
چونکه شه‌ڕی
ئه‌م هه‌موو با و بۆرانهم پێ ناکرێ
که چاوه‌ڕوانی نامه‌که‌ت
ساڵێ ته‌مه‌نی بردبێ
ته‌نیایه‌کی ئه‌به‌دی
له به‌ختی سیاه م نوسرابێ
گومانێکی هه‌میشه‌ی
به ناخمدا ڕۆ بچێ و
ترس و مه‌رگی به‌ختی بهستوم
له جانتای شان و چیرۆکی
نه نوسراوی دیلی پێنوست
هه‌تا ئێستاکه‌ش بهسرابێ و
نهنوسراوبێ
غوبارو تۆزێکی گه‌ردونی
به‌سه‌ر باخجه‌ی وشکهلانی
ساڵهکانمدا دا بببارێ
خۆزیا شه‌وی بتزانیبا!!!!
ئه‌م گهرمهسێرهی هه‌ناوم
چه‌ند تامه‌زرۆی شه‌ماڵێکی لای ئێواره‌ی
فێنکی به‌هاری دڵته
له ڕوخساری شپرزه‌ی وهرزهکانمدا
چه‌ند یادگاری تاڵ‌و تفت به دی ده‌که‌یت
ئه‌و سا ده‌زانی بۆچی وا
هه‌نگی ڕۆحم وا شێتانه
هێندتامهزرۆی خونچه‌ی گوڵته
هه‌ر کۆچ بوو وا
به‌خشیمی به‌م ته‌نیایه
خوا وئاسمان و ئه‌ستێره‌کانی لێم تۆراند
هه‌تا دڵی دایه گیانیش
چۆن ورد بووم کۆکردنهوهم سانا نیه
گه‌ر تۆ نه‌بیت
ده‌بێت هه‌میشه له‌گه‌ڵ ته‌نیای خۆمدا بجه‌نگم
خۆ لاشم ڕوونه
هه‌موو شه‌ڕێکی خۆم له‌گه‌ڵ ته‌نیایدا
هه‌ر دۆڕان و شکست خوارد‌و کۆست که‌وتنه
به دڵێکی شکاوه‌وه
نه له بۆنی گوڵه‌کان و
نه له ڕه‌نگی تابلۆکان و
نه له سیحری گریانی هه‌ور و
نه له هات و شریخه‌ی ئاسمانیش
ڕاده‌مێنم
هه‌تا ئێستاکه‌ش هه‌ر مه‌ستم
بیر له‌یه‌که‌م ساتی عاشق بوونم ده‌که‌مه‌وه‌و
شێته ئازیزه‌که‌ی رۆحم
کاڵای له باڵای من ئاڵا
هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئاسمانم
یه‌ک پارچه به چراخانی ئه‌ستێران چوو
دڵم هه‌ر لای دره‌ختی پایزی ئه‌و ساڵه‌یه
له نێوان زه‌ویه سپیه‌که‌ی من و تۆدا ڕوا
خه‌یاڵێک زۆر دوور ده‌مبا بۆ مه‌ستی و تهنیایهکانی تۆ
هه‌روه‌ک چۆن دلی منیش تنۆکه شهونمیکه
له میحرابی تهنیایهکانی تۆ
هه‌ر ده‌بوایه ئهوشهوانه بم زانیبا
من و تۆ ناتوانین له‌گه‌ڵ شه‌وێکدا پێک بگه‌ین
له کاتێکدا
زه‌وی بۆته زیندانی مرۆڤه‌کان
تۆ به‌م جله ئاودامانی و
منیش به پاڵتۆیه‌کی به‌هاری ناسکه‌وه ناتوانین
به ناو ئه‌م هه‌موو ئافات‌و باران و گهردهلولانهدا
تا ئه‌و دیوی سنوره‌کانی خۆش نودی سه‌فه‌ر بکه‌ین
ئه‌و ده‌سته‌ی هه‌تا ئێستا جاوهڕوانیم
ئه‌م گۆمی چاوهڕوانیهم بشڵهقینی ،
ئاینده‌م به یهقینیک بسپێری
دوا نامه‌ته دڵم تێدا به هێمنی
دوا وه‌نه‌وزی ئۆخه‌ی بدا
له سه‌فه‌ری وه‌همی ئاینده ده‌ربازم کا
دووباره به ڕۆشنای چراکانی یه‌قینی عه‌شقت
ئاشنام کاته‌وه
ئاشتم کاته‌وه
شه‌وی نۆته‌که‌ی ئه‌م مهئویسیهم
به باوه‌شی ڕۆح بۆ ڕوون کاته‌وه
. . . . . . . . . . . . . . . . . .
چۆن ئولفه‌تت پێوه نه‌گرم؟؟؟
( قسیده )
چی بکه‌م له‌و په‌یڤه گه‌رمانه‌ی له زه‌نگی ته‌له‌فونێکدا
به ڕۆحیکی به‌فرینه‌وه بۆت خوێندمه‌وه؟
چۆن ڕێ بکه‌م به ناو ئه‌م هه‌موو
ئافات و
زریان و ئاگروبارانه
که ده‌ستی تۆ له پشتی خۆم نه‌بینمه‌وه؟
ڕازی ئه‌م دڵه پیره‌م بۆ کام باڵنده‌و
کام
دارستان
کام نه‌وره‌سی که‌نار ده‌ریا و
کام عاشقی دڵ شکاوی چاو به گریانی وه‌کو خۆم
بگێڕمه‌وه ؟
نازانیت ته‌نیایه‌کی هه‌میشه‌ی دوای پێکه‌وه ناسینێکی کورت
چه‌ند کۆچێکی به ئازاره ؟
هه‌موو ئێواره‌یه‌کم مه‌حکومه به مردن
مردنیک هیچ تێگه‌شتنێکی تێدا به‌دی ناکه‌م
له ئه‌فسانه‌کانی ژیان و
له به‌هه‌شتی پوچی ناو کتێبه ئاسمانیه‌کان
چ مانگیک بوو له تاریکیه‌کانی ڕۆحی منه‌وه هاڵهات و
بۆ هه‌میشه‌ی ژیانی پڕ کردم له دڵنیایی
له رووناکی؟
ئه‌و مانگه‌م زۆر له چرای بێ مه‌یلی به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌کان
خۆشتر ده‌وێت
که نه‌یان توانی شه‌وێک
به و سیحره‌ی ده‌یکه‌ن له په‌روانه‌یه‌ک
منیش بکه‌نه قه‌قنه‌س بۆ هه‌تا هه‌تا
کێ بوو له‌م وه‌رزی ووشکه ساڵه‌دا
به بارانی موحیبه‌تی ته‌ڕی کردم
که بۆ هه‌میشه ووشک نه‌بمه‌وه؟
به‌فره ئه‌وینی له به‌رزایه‌کانی
سه‌ر لوتکه‌ی شاخه‌کانی ته‌مه‌نم باراند؟
کێ بوودیسانه‌وه فێری گۆرانی عه‌شقی کردمه‌وه
پاش ئه‌و هه‌موو دڵ شکانه‌ی ته‌مه‌نێکی به‌هه‌ده‌ر چوو؟
له ناو ئه‌م تاعونستانه‌دا کێ بوو حونجه‌ی مرۆڤ بوون و
ئه‌وێنێکی بێ سنووری بۆ ده‌کردم؟
سه‌وڵی کێ بوو دایه ده‌ستم بۆ ئه‌م به‌له‌می مێژوه
له گیژه‌نگی ئه‌م ده‌ریایه نوقم نه‌بم؟
ده‌مێک بوو جه‌نگه‌کانم دۆڕاندبوو به ئاینده‌یه‌کی نادیار
کێ بوو فێری کردم ته‌نها جه‌نگی جوانتر کردنی ژیان بکه‌م و
هه‌موو جه‌نگه‌کانی تر به فه‌رامۆشی بسپێرم؟
کێ بوو پێ وتم له ئاوێنه‌یه‌ک ببپرسه بۆ وێنه‌که‌ت
ڕوخساری حه‌قیقی بێ و سێبه‌ره‌که‌ی له ڕاستگۆی؟
ئاخر ئه‌ی یار !!!
که‌تۆی ئه‌م عه‌شقه گه‌وره‌یت له کێلگه‌ی دڵمدا چاندوه
وه‌رزی ئولفه‌ت گرتن نه‌بێت به ڕۆحی تۆ
به‌رده‌وامی هه‌ناسه‌ی شه‌وانی منیش بێ مانایه
بێ سپیده‌ی به‌یانی تۆ
دره‌نگه تازه
سه‌یری چرای سه‌رشۆسته‌کان و
مۆمی ناو که‌نیسه‌کان که‌م
له کاتێکدا ئاسمانم له پرسه‌دایه
بۆ مه‌رگی ئه‌ستێره‌کانم
تکای تۆچ فائیده‌یه ؟
که من ئولفه‌تم به عه‌شقته‌وه گرتوه و
خوێنی خۆمم بۆ حه‌ڵاڵ کردوه
خۆ لاشم ڕوونه جارێکی تر
قه‌ده‌ر به هیچ عه‌شقێکی تر
تیماری ئه‌م هه‌موو برینه‌ی منی پێ ناکرێت
مادام خوێنم له‌کاسه‌ی عه‌شقێ تر نابێ
سه‌رێک که پێم به‌خشیوه
په‌شیمانی له دوا نابێ
ده‌زانیت ئه‌ی یار !!!
تێکه‌ڵ بوونی خوێن به عه‌شقێک
به‌س مه‌رگ توانای له‌یه‌ک جودا کردنه‌وه‌یانی هه‌یه؟
که ئولفه‌ت له تۆ ببڕم
دڵنیام میوانێکی ئه‌و رۆژه کاڵانه‌م
ئیتر عه‌شق ئه‌و باخچه داخراوه‌یه
هه‌موو وه‌رزێکی خه‌زانه و
گه‌ڵایه‌کی تیا شک نابه‌م
بۆ شه‌ونمی به‌یانیه‌ک
ئه‌و گۆرانیه دووره‌یه جارێکی تر نایبیستم
ئه‌و قه‌ره‌جه بێ جێگه‌یه
شه‌وێک ڕێگای ماڵی منی لێ وون ده‌بێت و
جارێکی تر نایبینمه‌وه
ده‌زانیت چه‌نده ماندووم؟
که ژیان له‌به‌رده‌مدا چه‌ند کورته
به قه‌د ئه‌وه‌ی جاریکی
به سنه‌وبه‌ری عه‌شقێکی تر هه‌ڵبچمه‌وه؟
عه‌شق پێم ده‌ڵێ !
تۆ یه‌ک پارچه بویته وه‌نه‌وزێکی ماندوو
ڕۆژگاری من تێ په‌ڕیوه و
بێزارم له هه‌نگاوه شل و شێواوه‌کانت
پیم ده‌ڵێ گوزه‌ر که به کۆڵانه‌کانی مه‌رگدا
مادام ته‌نها دڵت به‌م من و ئه‌و ده‌کرێته‌وه
بڕۆ ده‌ست به‌رداری هه‌ردوکمان به
ئولفه‌تمان پێوه مه‌گره
هه‌رچی خه‌ون و یادگاریته
به خاکی مه‌نفا بسپێره
چی به‌و هه‌موو خه‌یاڵه ناز نازانه بڵێم ؟
له‌م ڕووبه‌ڕه ته‌سکه‌ی زینده‌گیدا
شوێنی ئاوانی تیا نابێته‌وه
به‌م جه‌سته گوناه باره‌وه
کام په‌نجه‌ره‌ی سه‌عاده‌ت له ڕوومدا ده‌کرێته‌وه
جارێکی تر
که ئومێدێک پێ شک نه‌به‌م له‌و کۆشکه‌دا
له خه‌یاڵدا دروستم کرد بۆ تۆ و عه‌شق
کێ ژوره‌که‌م بۆ پڕ بکات له دڵنیایی و
گوناهه‌کانم به شه‌ونمێکی ته‌ڕی به‌یانی ده‌شواته‌وه ؟
گه‌ر ئولفه‌تیش له تۆ ببرم
بارانیش له‌م ئاسمانه‌ی مندا کۆچ ده‌کات
ئاسوده‌یم له‌گه‌ڵ ڕه‌وی باڵنده‌کان ئه‌م هه‌واره به جێ دێڵن
مه‌رگیش هێواش هێواش به ئاراسته‌کانی رۆحمدا
تێده‌په‌ڕێت
تاڤگه‌کانی عه‌شقیش بۆ هه‌تا هه‌تا
له‌م سه‌ره جه‌نجاڵو کاسه‌م وشک ده‌که‌ن
جه‌سته‌شم ده‌سپێرمه زه‌رده‌ی ئێواره‌یه‌ک و
ڕه‌نگه به فریای ماڵ ئاوا بونێکشدا نه‌که‌وم
ئه‌ی یار
ئاگری به‌ردا له خه‌رمانی دڵ کۆچه دووره‌که‌ت
ته‌مه‌ن زۆر که‌مه بۆ ئه‌وینی تۆ
ده‌ریای سه‌رشێتم ناگیرسێته‌وه
که‌نارێک نیه تیا ئارام بگرم
خه‌می کۆچه‌که‌ت لام بسڕێته‌وه
چاوم هه‌ر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دوورته
سه‌رم به‌رده‌باز جۆگه‌ی حوزنێکه
وه‌ک پاساریه‌ک بۆ ئاسمانی تۆ
هه‌ر به ئومێدی باڵ فڕینێکه
دڵ وا له سینه وه‌خته دێته ده‌ر
خۆرئاوا کاتێ زه‌رده وون ده‌بێ
خودا هاوارێ بۆ ده‌بێ وابێ
چاوی پڕ گریه‌م دوور له سۆما بێ؟
له‌ژێر سایه‌ی دار ئه‌رخه‌وانێکت دا
پریاسکه‌ی عومرم بۆ کردیته‌وه
سوێندت بۆ خواردم بۆ کاروانی ژین
توێشوی کۆڵم بیت لێم نه‌بیته‌وه
که‌چی ئێستاکه ناپرسی ده‌ردم
نازانی بۆچی ئاوا ڕه‌نگ زه‌ردم
من تۆم به قیبله‌ی دینم دانابوو
نه‌مزانی ئێسته هه‌ناسه سه‌ردم
گه‌رمی هه‌ناسه‌م بۆ ئه‌م کۆچه‌ی تۆ
ئاگری به‌ردا له خه‌رمانی دڵ
خه‌زانێ سه‌خت بوو له‌م به‌هاره‌دا
بۆ باخچه‌ی سه‌وزی پڕ له گه‌ڵاو گوڵ
غوربه‌ت به‌بێ تۆ ئێستا له دیده‌م
هه‌ر شه‌و گۆڕێکه بۆ له‌شی ماندووم
ته‌نهاهیوایه‌ک بۆ ژین ئاسۆم بوو
کۆچی ناواده‌ت ئه‌ویشی بردووم
ڕه‌شماڵی ژینم ڕوو له هه‌وایه
خه‌سته‌ی که‌نه‌فتم بۆ کۆچی گه‌رمیان
هه‌ر چاو له‌سه‌ر ڕێ چاوه‌ڕوانتم
به‌ڵکو له‌گه‌ڵ عێل بێته‌وه کوێستان
ئاوه‌دانی که‌یت ماڵی دڵه‌ی چۆڵ
خه‌می ساڵانم وه بیر به‌یته‌وه
نه‌با ئه‌م تۆزه عومره که ماوه
کزه‌و بای غوربه‌ت لێم بگرێته‌وه
دونیا بێ ئه‌وین سه‌حرایه‌که وشك
گوڵ تیا ناپوشکێ هه‌رگیزاو هه‌رگیز
ماته‌مینیه ڕۆژان و ساڵی
وه‌ک کۆستی که‌وته‌ی دڵێکی پڕ زیز
ئێستا له ئاهی دڵه‌ی پڕ ئێشم
مه‌لی تاراوگه‌م له چڵ نانیشێ
په‌ڕو باڵ به‌سراو یه‌خسیری قه‌فه‌س
له خوای داوایه گیانی بکێشێ
له دوای تۆ مه‌نفا هه‌روه‌ک کاڵایه‌ک
کریا وه باڵای ڕۆژمێری ساڵما
تازه ئه‌سته‌مه بێ ئه‌وینی تۆ
تروسکه‌ی ئاسۆ بێته‌وه ماڵما
. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .
ته‌نها ماڵێك
ماڵه پایزیه‌م چه‌نده بچوکه
جێێ خه‌یاڵاتی تیا نابێته‌وه
بچوك بۆ خه‌ون و حه‌سره‌تی دڵێک
که په‌شمورده‌یه و
چاوێك فرمێسكی
خوێنینی هێشتا نابڕێته‌وه
ته‌مو خوباره شه‌و تا کازێوه
تروسکه‌یه‌کیش تێدا شک نابه‌م
ئه‌م هه‌موو خه‌مه‌م له دڵ ده‌ر بکا
ته‌می چاوان‌و کۆستی گه‌وره‌ی دڵ
زامێکی سه‌خته به منالیمه‌وه
مه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها به گوێی تۆ بگا
نیوه‌ی ته‌مه‌ننیش وا زووتێپه‌ڕی
که چی هێشتاکه هه‌ر له من دووری
له زمانی لاڵ و خامه‌ی کڵۆڵمه
ئه‌گینا گوڵێ
تۆ حه‌بیبه‌که‌ی لای شاره‌زووری
چه‌ند نیگه‌رانم له گه‌ڵاو گوڵی وه‌ریوی وه‌رزدا
له‌م پایزه‌دا
تۆ بڵێ خه‌زان ڕیدا جارێ تر
نزای ئه‌م دڵه‌م به چڵه ئه‌وینی ساڵێکی دووری
دره‌ختت بگا؟؟
له‌بێ تۆیدا ساڵانێكی زۆر دڵ نیگه‌ران بووم
پارچه پارچه بوو ڕۆحی شکاوم
بۆ باوه‌شێکی چه‌ند ساڵ چاوه‌ڕێ
خه‌می غوربه‌تی له بیر به‌رێ بۆم
هاتی له شه‌وی ئه‌نگوسته چا‌وا
بۆ ماڵی چۆڵی بێهوده‌ی من
ڕۆشنت کرده‌وه ته‌می تاریکی به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م
بۆیه ئێستاکه ئاوه‌دانیه ماڵه چۆڵه‌که‌م
په‌رێشان و سه‌رما برده‌م مه‌گه‌ر هه‌ر تۆ
کۆم که‌یته‌وه بۆ کاروانێك
به منداڵیم شاد که‌یته‌وه ، که وه‌راندیان
به گه‌نجێتیم که شکاندیان
بۆ ئه‌م دوا کۆتا ته‌مه‌نه ته‌نهاماڵێك
بۆم دروست که‌یت به ئه‌وینی پڕ له ڕازێک
ماڵێك بۆ دڵه‌ی سه‌ر شێت و
بۆ ئه‌م خه‌مه سه‌خته‌ی ساڵێک
بۆ شه‌وانی تا سه‌حه‌ر پڕ له خه‌یاڵێک
ته‌نها ماڵێ
بۆ منی ماندووی ڕێی کاروان و
تۆی سه‌ر گوڵی هه‌موو گوڵان
ته‌نها ماڵێ