|
ئه‌م شه‌و
ئه‌م شه‌و خه‌مه‌کانم پۆل پۆل میوانی ده‌رونمن
هه‌ریه‌ک به جۆرێ چنگی ژان گرتوویانه
له رۆحی خێر نه دیووم گیر ئه‌که‌ن
هه‌ر یه‌ک به یاد کردنه‌وه‌ی یادگاریه‌کی تاڵ و شیرینی رابردوم
شیله‌ی هیواو خۆشی و ئاواته کانم هه‌ڵئه‌مژن،،
ئه‌م شه‌و له شاری ئه‌ندێشه‌وه غه‌ریبی
غوربه‌تی خۆشه‌ویستانی ده‌وری رۆحم ده‌که‌م،،
په‌پوله بێ تاوانه‌کانی باخی ژیانم ،
چرۆ نه پشکۆتۆ وه‌کانی به‌هاری زه‌رده‌خه‌نه‌وه ،،
یادیان ده‌که‌م زه‌رنه قوته‌کانی هێلانه‌ی دڵی وێرانم
له ناخمدا نه‌ورۆزی یاد کردنه‌وه‌یان کردۆته‌وه
ئه‌م شه‌و پێکه‌نین له ناو هه‌وری گریندا ده‌توێته‌وه
تروسکه‌ی ئومێده‌کان له شه‌وه زه‌نگی شورا
به‌ردینه‌کانی که‌مپه‌که‌مدا له سێ داره ئه‌درێ!!!
ئه‌م شه‌و پاساریه باڵ به‌ره‌نگه‌کانی دنیای ئاواره‌یم
له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانمدا ده‌ست له ملان بوون و گه‌مه‌یان ئه‌کرد و
پێکه‌نین و خه‌نده‌یان به‌سه‌رمدا ئه‌باران به سه‌رما،،
منیش به‌تاسه‌وه باوه‌شی میهره‌بانیم بۆ ئه‌کردنه‌وه،،
پڕ به دڵ با‌نگم ئه‌کردن که بێن بۆ لام به‌ڵام ئێوه هه‌ر دوور
ئه‌که‌وتنه‌وه
هه‌رچه‌ند ئه‌هاتم بۆ لاتان زیاتر دوور ئه‌که‌وتنه‌وه
هاوارم ئه‌کرد وه‌رن ئه‌ی نوری چاوانم،،
وه‌رن ئه‌ی چرای شه‌وه زه‌نگی نائومێدیم...
وه‌رن ده‌مێکه تامه‌زرۆی باوه‌شی نه‌رمتانم ،،
ده‌مێکه به‌تاسه‌وه‌م ماچی ئه‌و کوڵمه زه‌ردو سورانه‌تان بکه‌م،،
ده‌مێکه له بیابانی دوریتان چاوه‌رێم تینوی کانی بینینتانم ده‌مێکه
ده‌مێکه ،،به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچه‌ند ڵیتان نزیک ئه‌کوتمه‌وه
زیاتر دوور ئه‌که‌وتنه‌وه ،،
هه‌رچه‌نده هاوارم ئه‌کرد و ئه‌گریام ئێوه دوور ئه‌کوتنه‌وه
پێده‌که‌نین ،،
بۆیه گریام گریام گریام هه‌تا گریان بوو به کار‌و پیشه‌م
هه‌تا گریان له چوار چێوه‌ی دنیای راستی له ژوره‌که‌ما ده‌نگی
دایه‌وه
ئه‌م شه‌و هه‌موو شتێ له بیر‌و هۆش و ناخم دا مۆمی له دیك بوونی
دوریتان دا ئه‌گیرسێنم،،
ئه‌م شه‌و له ماته‌مینی ناشتنی خۆما دانیشتوم و شیوه‌ن ئه‌گێرم و
ئه‌گریم ،،
ئه‌ژیم،، ئه‌مرم،،
بۆ تۆ و بۆ ئێوه‌ش ،،
تا ئه‌و کاته‌ی له‌سه‌ر مل و پشت به‌رد له سه‌ر سه‌رم راده‌خه‌ن،،
ئاخ و دڵم یادی ئێوه ئه‌که‌ن
هه‌موو کاتێ هه‌موو ساتێ
ئه‌گریم،،
ئه‌ژیم،،
ئه‌مرم،،
ئه‌ژیم ،،
ئه‌مرم،،،
ئه و كه
سه ی بۆ راستی ئه ژیت و بێ هیوا ده روات
ئه و كه سه ی كه
ێواره یه كی نیشتیمان له یادیایه تی و بۆی ئه چێ و ئه ڵێ بم به ره وه
نیشتیمان
بم لاوێنه وه وه كو
منداڵێكی دوو رۆ‌ژ له دایك بوو.. بومه ته خاوه نی هه ڵكێشانی قوڵترین
هه ناسه ی
ئه م گه ر دوون
خاوه‌نی سه‌دان ووشه‌ی کپ کراو، خاوه‌نی نیشتیمانیکی نادیاری کراو،،،،،
|