هه‌ستیار   ر ڕێبوار ئـــالانی

 

 

 

 

ئه‌م گۆشه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هۆنراوه‌کانی هه‌ستیار

 ڕێبـــوار ئـــالانی     لــــه‌نده‌ن

 

 

 

 

نــــزا

 ده‌بـــــم ژێــنــه لـــــه‌نـــاو ئــه‌وین

بـــه‌ســــه‌رنــــجی حـه‌ز و نـامۆ؟

باشــــــــــــیوه‌نـــــی بـبـڕێـتـه‌وه‌؟

بــــولـبـولــــی وێـڵــی گــوڵ چرۆ

 

 

لــــه‌هـێـلانــــه‌ی مه‌ســـتی خـه‌یاڵ

بـمـکه‌ بـــــه‌گــۆشـــه‌ یـادگـــــارێ

هــــــه‌تا ڕووحـــی دڵـم نــه‌مـرێ و

بــــــژێــتـه‌وه‌ بــــــۆ چــه‌ند جـارێ

 

 

کــه‌تــۆ ئــــــاواتــی خــه‌ونـم بــی؟

ســـــامـاڵــــی بـــێ تــــه‌م و مـژی

ئـــــه‌بـــــێ داوێــنـی پــــڕ ویژدان

بــــۆ ڕوخسـاری(ســـروشت)بژی

 

2008

ڕێـبـوار ئـالانــی

بـه‌ریـتـانـیـا

   

 


 

1

 

پاییز

 

ئــه‌ی پـایـیـزه‌ ... ڕه‌شـــپۆشـــه‌کـه‌

ئــه‌ڵـێـی نــاخـی جــه‌ستـه‌ی مـنـی

بـاپـێـکــه‌وه‌ تـێـر ،  تـێـر بـگـــریـن

وه‌کــــــــــو بـاران بــه‌ هــێـمـنــی

 

***********

ئـــه‌م ڕۆژگـاره‌ گـه‌لـــێ سـه‌خــته‌

کــێــڵـگـه‌ی ئـــازاری پــڕ ئـــاخـه‌

ئـــه‌ڵـێـی شــــانـۆگـه‌ری خــــه‌ونـه

کـــــــه‌مـایــه‌ی زامــێــــکی نــاخـه‌

 

*************

پــــڕ ‌‌غـوربـه‌تـــی وسـام و ده‌نـگـه‌

لـێـزمـه‌یـــــه‌کــــــی بـه‌ لـێـشـــاوه‌

شـــه‌پـۆلــه‌کانـیــش ســه‌ر خــۆشن

بــه‌ده‌ســـت زوڵــمی ڕه‌شــه‌بـــاوه‌‌

 

*************

2

 

 

ڤـــالانتــــــــایـن

 

نــازداره‌کــــه‌م.........

له‌م ڕۆژه‌ خۆش و شه‌یدای یه‌دا

چرکه‌ی کاتژمێره‌کان کۆده‌که‌مه‌وه‌؟

بۆئه‌وه‌ی له‌ئامێزی گفتوگۆدا

کاتمان هه‌بێت

بۆ چنینه‌وه‌یووشه‌ له‌ چرۆدا

*****

نازداره‌که‌م

گوڵی به‌هاره‌کانم گشت هێناوه‌

وێنه‌ی چه‌پک

وه‌کو خولگه‌ی نێو ئاسمان

ڕێك دامناوه‌

بۆوه‌ی له‌ یه‌که‌م دیداری ئه‌م ڕۆژه‌دا

ببنه‌ جوانی....ببنه‌ڕاستی

دڵی من و دڵی ئه‌وان

سه‌رمه‌ست ببن به‌ ئیلهامی خۆشه‌وویستی

*****

پیرۆزت بێ  ڤالانتاین

وه‌ك په‌لکه‌زێڕینه‌ی ناو به‌هار

  خۆشم ئه‌وێی له‌م ڕۆژه‌دا

ئه‌یڵێمه‌وه‌ سه‌د هه‌زار جار

هاوار ئه‌که‌م هه‌تا ماوین

خۆشم ده‌وێی

خۆشم ده‌وێی

گشت ڕۆژێک لای من بووه‌ به‌ڤالانتاین

 *******

ڕێبوار ئالانی

2009

به‌ریتانیا

rebwaralany@hotmail.co.uk

 

ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ پێشکه‌شه‌ به‌ عاشقانی ڤالانتاین 

   
 

3

 

 

ئــه‌ویــنــمــان

 

بــــه‌یـه‌کـه‌وه‌ گـه‌لـێـک جـــوانـیـن ؟

وه‌ک بــــــه‌هـار و گـوڵ و ئـــه‌ویـن

لــه‌نــاو لانـــکه‌ی....  ڕۆمــانســــیـا

لــــه‌ پــانــتـایــی.... پــه‌ڕاوی ژیـن

 

هــه‌رگـیز لـــه‌ چــاوا ،نـاتـروکـێـی

بـــوویــتـه‌ خـه‌مـی دڵــی تـه‌نـگـم

لـــه‌ خـــه‌ونـیـشــا تـــــۆ ده‌ـبـیــنم

بـــوویـتـه‌ هـێـمـای نـاو، و ڕه‌نـگـم

 

لــــه‌ نــاو ڕووحــمـا... تـواویـتـه‌وه‌

وه‌ک پــــه‌روانـــه‌ لـــه‌ده‌وری مـۆم

خـــۆشـــم ئـه‌وێـی وه‌ک هـه‌نـاســه‌

شــــیـریـنـتـری لـه‌ ڕووحــی خـۆم

 

لـه ‌نـــاو گــــۆشـــه‌ی حـه‌زه‌کـانـمـا

بــــــووی بـه‌نـیـگـای یــه‌خـه‌مـه‌وه‌

لـــــه‌مــاڵـــــی پـڕ ئـه‌ویــنـــداری

ســــــۆزی عـه‌شــقـم ئـه‌خــه‌مـه‌وه

2008‌  

   
 

4

 

 

لـه‌دڵـمـای

 

پـــــــــــــــــڕ لــه‌ ڕاز و نـهـێـنـی یـه‌

چــاوه‌کـــانـت وه‌ک: ئـه‌فســـــــــــانـه‌

بـــــوویـتـه‌ ئـه‌و ڕووحــه‌ شـیـریـنـه‌ی

کـــه‌لای مـــــرۆڤ وا پــــه‌نــــهـانـــه‌

 

ئــــــــــــاوازێـــکی نــه‌بـیـســــتراوی

لـــه‌گـۆرانـــی و شــــیـعـر و جـوانــی

کــــات ســــــه‌فــــه‌رێـکــی خــێـرایـه

بـــێـده‌نـگـــــی یــه‌ لــــــــه‌ چــاوانــی

 

هـــــــه‌نــاســــه‌ی ژانــێــــکی مـنــی

لــــه‌نــاو بــــه‌خــتـــێــکــی تــه‌مــاوی

بــــــــێ خــــه‌م بــنــو... لــــه‌م دڵـــه‌دا

چـــــونــکـه‌ لـــــــه‌ مـێـژه‌ دامـنـــاوی

 

فـــــرمـێـــــسکـه‌کـانــم زۆر مــاتـــــن

مـانـدووی ڕێــگـای پــڕ ســــــه‌فــه‌ره‌

هـــــه‌مـیشــــه‌ وای لـــــه‌ بـــه‌ر چـاوم

ئــــــــه‌ڵــێــی تـــــارمــای ســێــبـه‌ره‌

 

  ...................

 
 

5

 

 

   ئـــاهــێک !    

نـازداره‌کـه‌ی ئـه‌وینی دل

ئه‌ی ده‌روونی پڕ له‌ هانا

به‌هـارم لێ ئه‌سیر مـه‌که‌

به‌بێ به‌ڵـگه‌و بـزه‌و مانا

 

شه‌و مه‌که‌ نێو ڕازه‌کان و

سـۆزی حه‌زم لێ دامه‌خه‌

ئـاهـی بـابردووی پــایزێ

لــه‌به‌ر پێما بــۆ ڕامـه‌خه‌

 

عه‌شقت بۆته‌ ملوانکه‌یه‌ک

لــه‌ناو گــه‌ردنی پــڕ ئاهــم

ڕۆژی گــه‌نجێتیم مه‌کــوژه‌

مــن بــه‌هاری بــێ گوناهم

 

بـه‌م سـه‌رنجه‌ پــڕ گــوڵانه‌ت

زۆر شت له‌لای من ئه‌درکێن

گـه‌رچــی لــێوت نابزوێـنی ؟

بـه‌ڵام چــاوت بــه‌ من ئه‌ڵێن

 

   

 


 

      rebwaralany@hotmail.co.uk

6

 

 

 *  *  *  *  *  *

  مـــاڵــه‌وه‌

 

aram.shad@hotmail.com

 

 onl

>>>>>  Www.AramShad.Com  <<<<<  Hunermendani Kurd  !! >> New Page 1 >>>>  Www.AramShad.Com <<<< هه‌نه‌رمه‌ندانی کــورد >   گۆرانی + بیــانی ، هۆنراوه‌ ، ڕۆژنامه‌و هه‌واڵ ، لینکی هه‌مه‌ڕه‌نگ New Page 1 هونـه‌رمـه‌ندانی کورد  >> گۆرانی کوردی، بیانی ، داگرتن، لینکی هه‌مه‌ره‌نگ،وێنه‌، هۆنراوه‌ هونه‌رمه‌ندانی کورد  / موسیک ، داونلۆد ، هه‌واڵ، لینکی به‌سود، وێنه‌،