قیبله‌ی دلم
که تۆ قیبله‌ی دلم بی
ئیدی سوجده بۆ
هیچ په‌رستگایه‌ک نابه‌م
ئه‌سته‌م نیه
من لاواز‌و نیفاق به هێز بێ
که تۆ قیبله‌ی دلم بی
مه‌حاله له بیرت بکه‌م
حه‌زم به شێت بونه
شێتێکی عاشقی تۆ
حه‌زم به سوتانه
به گری ئه‌وینی تۆ
که تۆ قیبله‌ی دلم بی
پێ ده‌چێ مان و مردنم
به ده‌ست تۆبێ
که جار جاره له ژیان په‌ستم
پێ ده‌چێ
له تاو دوری تۆ بێ
ده تۆش نه‌که‌ی قیبله‌ی دلم
لێ وه‌رگێری
ئه‌سته‌مه بێ تۆ هه‌ناسه‌یه‌ک بده‌م
به ئاره‌زوت به مه‌رگم
نه‌سپێری
هه‌ر تۆ قیبله‌ی دلمی
به حۆری ئه‌و دنیات
ناده‌م.
9
نوستبوو دلم
نوستبوو دلم تۆ خۆت هاتی
به ئاگات هێنا
نه‌ی ئه‌ویست به ئا گا بێ
تۆ هه‌ر وازت نه‌هێنا
هاتی وتت
له سینه‌تدا بم خه‌وێنه‌و
دواتر به ماچێکی قول به ئاگام بێنه
له جێی گول بۆنم بکه‌و
په‌نجه‌کانت له که‌زی
عیشقم ئالێنه
ئای له دله‌ی شێتم
چه‌ند زوو ملکه‌چی ئه‌وین کوژێک ده‌بێ
چه‌ند بالنده‌یه‌کی به‌سزمانه
چه‌ند زوو به داوی راوچێ ده‌گیرێ
به وشه پر خه‌نده‌کانی فریوی دام
دلی کرد به گۆمێ خوێن
خۆری هیوای لێ ئاوا کردم
ئیدی بۆ من هه‌لنایه‌ن
* * * * * * * *
10
ئه‌م شه‌و وه‌ره
وه‌ره ئه‌مشه‌و با سه‌ر له نوێ
مالێک بۆ ئه‌وین بنه‌خشێنین
ئه‌گه‌ر چی سه‌رده‌مێکه
گول له باخ یاخیه
وه‌ره با به فرمێسکه‌کانمان
لێویان ته‌ر بکه‌ین و
به عیشقمان بیان روێنین.
وه‌ره ئه‌مشه‌و
به ماچێک بم خنکێنه‌و
به باوه‌شێک زیندوم بکه‌وه
عاشق چۆن ده‌بێ
تۆبه بکه
که لانه‌ی ئه‌وین سووتا
ئیدی تا سه‌ر نه‌گه‌رێته‌وه
مه‌عشوقه‌که‌ی ته‌نیا بکه
ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و هاتی
هه‌ر وه‌ک ئه‌وسا
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک بۆ سه‌رلێوانت
سه‌رله نوێ عیشق و ئه‌وین بناسه
ببرێته‌وه دوری و دابرانت
11
قیبله‌ی دلم
که تۆ قیبله‌ی دلم بی
ئیدی سوجده بۆ
هیچ په‌رستگایه‌ک نابه‌م
ئه‌سته‌م نیه
من لاواز‌و نیفاق به هێز بێ
که تۆ قیبله‌ی دلم بی
مه‌حاله له بیرت بکه‌م
حه‌زم به شێت بونه
شێتێکی عاشقی تۆ
حه‌زم به سوتانه
به گری ئه‌وینی تۆ
که تۆ قیبله‌ی دلم بی
پێ ده‌چێ مان و مردنم
به ده‌ست تۆبێ
که جار جاره له ژیان په‌ستم
پێ ده‌چێ
له تاو دوری تۆ بێ
ده تۆش نه‌که‌ی قیبله‌ی دلم
لێ وه‌رگێری
ئه‌سته‌مه بێ تۆ هه‌ناسه‌یه‌ک بده‌م
به ئاره‌زوت به مه‌رگم
نه‌سپێری
هه‌ر تۆ قیبله‌ی دلمی
به حۆری ئه‌و دنیات
ناده‌م.
* * * * * * * *
12
ئه‌م شه‌و وه‌ره
وه‌ره ئه‌مشه‌و با سه‌ر له نوێ
مالێک بۆ ئه‌وین بنه‌خشێنین
ئه‌گه‌ر چی سه‌رده‌مێکه
گول له باخ یاخیه
وه‌ره با به فرمێسکه‌کانمان
لێویان ته‌ر بکه‌ین و
به عیشقمان بیان روێنین.
وه‌ره ئه‌مشه‌و
به ماچێک بم خنکێنه‌و
به باوه‌شێک زیندوم بکه‌وه
عاشق چۆن ده‌بێ
تۆبه بکه
که لانه‌ی ئه‌وین سووتا
ئیدی تا سه‌ر نه‌گه‌رێته‌وه
مه‌عشوقه‌که‌ی ته‌نیا بکه
ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و هاتی
هه‌ر وه‌ک ئه‌وسا
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک بۆ سه‌رلێوانت
سه‌رله نوێ عیشق و ئه‌وین بناسه
ببرێته‌وه دوری و دابرانت
13
نوستبوو دلم
نوستبوو دلم تۆ خۆت هاتی
به ئاگات هێنا
نه‌ی ئه‌ویست به ئا گا بێ
تۆ هه‌ر وازت نه‌هێنا
هاتی وتت
له سینه‌تدا بم خه‌وێنه‌و
دواتر به ماچێکی قول به ئاگام بێنه
له جێی گول بۆنم بکه‌و
په‌نجه‌کانت له که‌زی
عیشقم ئالێنه
ئای له دله‌ی شێتم
چه‌ند زوو ملکه‌چی ئه‌وین کوژێک ده‌بێ
چه‌ند بالنده‌یه‌کی به‌سزمانه
چه‌ند زوو به داوی راوچێ ده‌گیرێ
به وشه پر خه‌نده‌کانی فریوی دام
دلی کرد به گۆمێ خوێن
خۆری هیوای لێ ئاوا کردم
ئیدی بۆ من هه‌لنایه‌ن
14