گۆشه‌ی تایبه‌ت به هۆنراوه‌کانی په‌یوه‌ند خیام
عه‌شقێکی نوێ
گولم له‌و رۆژه‌وه‌ی که دلت بردوم
بوی به خه‌یالی شه‌وانم و نه‌نوستوم
له‌و چرکه ساته‌ی که ده‌نگم بیستوی
هێنده‌ی قولای ده‌ریا خۆشم ویستوی
گولم خۆشم به‌و راده خۆش نه‌ویستوه
له‌سه‌ر دلم ناوی تۆم هه‌لکه‌ندووه
ئی دی تۆش بمکه به گلێنه‌ی چاوه‌کانت
تالێت نه‌ترازێم بمبه‌سته به قژی خاوت
له وولاتی ئه‌م خۆر ئاوایه تۆ شک ئه‌به‌م
له شه‌وانی پر ته‌نیایم هانات بۆ ببه‌م
تۆم گه‌ر نه بێ غوربه‌ت پر زامم ده‌کا
ده‌نگی تۆ نه‌بێ هیچ ئاوازێک شادم ناکا
گه‌ر عیشقی پیرۆزی تۆ نه ده‌بوو
ئیلهامی شعرێکی ئاوام له کوێ بوو
1
عه‌شقێکی نوێ
گولم له‌و رۆژه‌وه‌ی که دلت بردوم
بوی به خه‌یالی شه‌وانم و نه‌نوستوم
له‌و چرکه ساته‌ی که ده‌نگم بیستوی
هێنده‌ی قولای ده‌ریا خۆشم ویستوی
گولم خۆشم به‌و راده خۆش نه‌ویستوه
له‌سه‌ر دلم ناوی تۆم هه‌لکه‌ندووه
ئی دی تۆش بمکه به گلێنه‌ی چاوه‌کانت
تالێت نه‌ترازێم بمبه‌سته به قژی خاوت
ل
ه وولاتی ئه‌م خۆر ئاوایه تۆ شک ئهبهمله شه‌وانی پر ته‌نیایم هانات بۆ ببه‌م
تۆم گه‌ر نه بێ غوربه‌ت پر زامم ده‌کا
ده‌نگی تۆ نه‌بێ هیچ ئاوازێک شادم ناکا
گه‌ر عیشقی پیرۆزی تۆ نه ده‌بوو
ئیلهامی شعرێکی ئاوام له کوێ بوو
* * * * * * * *
2
من تێت ناگه‌م
له‌وه‌تای من هه‌م و تۆش هه‌ی
هه‌ر جاره‌و به جۆرێ دل ده‌ده‌ی
تێت ناگه‌م
رقه یاخود ناز ده‌که‌ی
رۆژێ سه‌دان جار حاشا ده‌که‌ی
گه‌ر ده‌ته‌وێت شێت بم بکه‌ومه کێوان
گولم عاشق شێت بووه له دێر زه‌مان
که من زه‌وی بم تۆش ئاسمان
به کێ ره‌وایه بتۆریی لێمان
بۆ ده‌بێ ئێمه فێره دابران بین
هێشتا ته‌مه‌ن سه‌ره‌تایه بۆ ده‌بێ بمرین
ئێمه دوو په‌پوله‌ی عاشق به یه‌کین
پێم بلێ تاکه‌ی
خۆ شه‌ویستی سه‌ر ببرین
ئاخه‌ر گولم من به بێ تۆ شه‌وێکم
روخسارت لێم داپۆشی ئی دی تاریکم
چه‌ند خۆم بوێ چه‌ند خۆ په‌رست بم
تۆم لێ دا ببرێ له مردن بێ باکم
گولم وه‌ره له من دوری
عه‌یامیکه
خۆت ده‌مناسی چاوه‌کانم
چه‌ند گرینۆکه
گولم بگه‌رێوه بێ تۆم سه‌رده‌مێکه
دلی من و تۆ
هه‌ر یه‌کێکه
ده بگه‌رێوه تاکه‌ی دوری وهه‌ر دوری
گه‌ر هه‌له‌شم ده‌سا ده‌بێ
لێم ببوری
عاشق چۆن ده‌بێ تۆبه بکه به یه‌کجاری
نه گه‌رێته‌وه بۆ لانه‌ی ئه‌وین و دلداری
3
جه‌ژنت پیرۆز
جه‌ژنت پیرۆز هۆ کچی ولاتی
دلی من
ئه‌مرۆ جه‌ژنه‌و هه‌موو عاشقان پر
له ماچن
به‌ته‌نها لێوه تینوه‌کانی من نه بێت
له بیابانێک ده‌چن
ئه‌مرۆ جه‌ژنه‌و که چی هه‌رنه‌هاتی
ئاشتم بکه‌یته‌وه
پێم بلێ تا چه‌ند جه‌ژنی تر
خۆت له من دورده‌که‌یته‌وه
ئه‌م جه‌ژنه ون بوی دلنیام بۆ جه‌ژنی
قوربانیش ناتدۆزمه‌وه
هه‌ر له گه‌ل بانگی جه‌ژنا چاوه‌رێ بوم
له درگای مالم بده‌ی
یه‌که‌م که‌س تۆ بێیت پیرۆز بای ئه‌م
جه‌ژنه‌م لێ بکه‌ی
که چی هه‌ر نه‌هاتی دل ره‌قی تۆ
نازانم تا که‌ی
* * * * * * * *
4
نه‌فره‌ت
نه‌فره‌ت له دلم له رۆژگار
له ئه‌مرۆ له دوێنێ
که تۆم ناسی
حاشا له عه‌شق له ئه‌وین
له خۆشه‌ویستی و خوێنم
که به تۆم به‌خشی
تۆ درۆی دۆراوی گۆراوی
نێژراوی بێ هه‌ستی سه‌رلێ شێواوی
به ده‌رون نه‌خۆشی
بۆ هه‌لوه‌رینی گولێک دلێک عه‌شقێک
هیوایه‌ک تامه‌زرۆو په‌رۆشی
تۆ بێجکه له ئه‌تک کردنی
دلی خۆشه‌ویستی و سه‌ربرینیان
هیچی دیت له ده‌ست نه‌هات
په‌یمان و به‌لێن لای تۆ قور به‌سه‌ر بوه
پێکه نینت به خه‌می عاشقێک ده‌هات
برۆ ئی دی بن‌و له سه‌ر سینگی درۆکانت
هه‌ول نه‌ده‌ی په‌یپ به دلی من ببه‌ی
هه‌ر چه‌ند پر بی له فرو فێل و شاره‌زابی له درۆ
ناتوانی من گێل بکه‌ی
چونکه به‌ر له‌وه‌ی تۆ بێیت فو له چرای عه‌شقم بکه‌ی
زوو تر لێی کرا بوو
به‌ر له‌وه‌ی تۆ به درۆکانت فریوم بده‌ی
پێشتر زۆرم بۆ کرا بوو
5
نوستبوو دلم
نوستبوو دلم تۆ خۆت هاتی
به ئاگات هێنا
نه‌ی ئه‌ویست به ئا گا بێ
تۆ هه‌ر وازت نه‌هێنا
هاتی وتت
له سینه‌تدا بم خه‌وێنه‌و
دواتر به ماچێکی قول به ئاگام بێنه
له جێی گول بۆنم بکه‌و
په‌نجه‌کانت له که‌زی
عیشقم ئالێنه
ئای له دله‌ی شێتم
چه‌ند زوو ملکه‌چی ئه‌وین کوژێک ده‌بێ
چه‌ند بالنده‌یه‌کی به‌سزمانه
چه‌ند زوو به داوی راوچێ ده‌گیرێ
به وشه پر خه‌نده‌کانی فریوی دام
دلی کرد به گۆمێ خوێن
خۆری هیوای لێ ئاوا کردم
ئیدی بۆ من هه‌لنایه‌ن
6
بۆ جوانه‌مه‌رگ
هاورێی شرینم
بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره یه‌کجاریه‌ت به کول ده‌گریم
لێ ناگه‌رێم که‌س فرمێسکه‌کانم بسرێته‌وه
هۆ هاورێ شرینه‌که‌م.
کام کوچه‌و کۆلانت
بۆ بگه‌رێم
دلنیام بۆ ئه‌به‌دی ئیدی
ناتبینمه‌وه
بروام نه بوو
وازوو
چاو لێک بنێی
خه‌وت لێ بکه‌وێ
پێش خۆر ئاوا بون
بارگه‌ت بپێچیته‌وه
به ئێواره‌یه‌کی تاریکم بسپێری و
مالئاوایم لێ بکه‌ی
ئاخه‌ر هاورێ گیان
تۆ له بیر ناچیته‌وه
بروام نه‌بوو
ده‌ستی ره‌شی قه‌ده‌ر
په‌یپ به رۆحی شیرینت بگرێ
ئاخۆ ژیانم بێ هاورێتی تۆ
چۆن ده‌چێته سه‌ر
ئیدی کێ گوێ له خه‌مه‌کانم
ده‌گرێ
ئه‌ی گۆرستانی دوا مالی هه‌موان
هاورێکه‌م به تۆ ده‌سپێرم
بیپارێزه
شازاده‌یه هاورێکه‌م
گولی سه‌ر مێزه
7
غوربه‌ت
ئه‌مشه‌و زامێک ئازارم ده‌دات
خه‌مێک رۆحم ده‌کێشێت
زۆر ده‌ترسم
ئه‌وانه‌ی ونم کردون نه‌یان دۆزمه‌وه
مه‌رگ له ولاتی بێ دله‌کان
بم نێژێت
ئه‌مشه‌و غوربه‌ت پێکی تالێم پێ ده‌نۆشێت
پێکه‌کانی ئه‌م شه‌وم
خه‌ست تر بوو
له دوێنێ شه‌و
ئه‌مشه‌و ئه‌سه‌فێک له ناوم ده‌بات
خه‌مێک دام ده‌پۆشێت
گرێک له ناخمدا داگیرساوه‌و
چاوم ناچێته خه‌و
لێره گول بۆنی نیه‌و
په‌ره‌کان به زوی هه‌لده‌وه‌رێت
ئه‌گه‌ر چی به چاو
پر له جوانین
ئه‌فسوس لێره عاشق هه‌ناسه ساردن و
خه‌نده به زوی
له لێو ده‌تۆرێن
له غوربه‌ته
دله کان زینده به چال ده‌کرێن
شمشێری بێوه‌فایان
خۆشه‌ویستی ده‌کوژێ
لێره چراکان
کز کز
داده‌گێرسێت
ره‌شه با له خۆ بایه‌کان لێ ناگه‌رێ
* * * * * * * *
8