چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی هه‌ستیار که‌مال ماملێ به‌ ده‌نی خۆی خوندراوه‌ته‌وه‌ 
 
کورسی شکاو هۆنراوه‌
کورسی شکاو هۆنراوه‌
کورسی شکاو هۆنراوه‌
کورسی شکاو هۆنراوه‌
کورسی شکاو هۆنراوه‌
کورسی شکاو هۆنراوه‌
 
 
 
 

 رازی  دڵ

گه‌ر   شیخێ  سه‌‌نعانی   له‌‌‌به‌‌ر  چی؟

گه‌‌ر   مه‌‌ستی  که‌‌نعانی   به من  چی

 گه‌‌ر   شێت  و  زانا ی     له‌‌‌به‌‌ر  چی؟

 تۆ    خۆش و مدهۆشی    من بڵیم  چی

* * * * * * * *

 گه ر   مه ی  فرۆشی     له‌به‌‌ر    چی؟

 گه ر   مه ی  نۆ شی     به من    چی

گه ر   شه ر  فرۆشی     له‌به‌‌ر    چی؟

 تۆ   رەخش  دەکێشی    من بڵیم   چی

* * * * * * * *

  روژانه  رازی دڵی  زۆر که‌س  له نێو کۆڵانی  ‌دڵ   دەگه‌رێ

 شه‌‌وانه  له کۆڵانی خه‌یاڵ  ویڵه به‌‌دوای هاودەرد  دەگه‌‌رێ

 تۆ که رازی دڵ  لای  که‌سێ  دەدرکێنی پێت‌‌وایه راز دەمرێنی؟

 گه‌ر روژێ  راز  له‌‌گه‌ڵ  راز  تیک‌‌چی پێت‌‌وانیه خۆت دەمرێنی؟

* * * * * * * *

 که‌‌س هه‌‌یه  راز به‌مرێنێ   له نێو دڵ  گۆ‌‌ری  بۆ  هه‌‌ڵقه‌‌نێ ؟

 تا دەمرێ  له‌‌گه‌‌ڵ خۆی کفن بکا  له نێوان دوو کێل  به‌‌مێنێ ؟

 هه‌ر سفرەیه‌‌ک که راخرا  پێت‌‌وانه‌‌‌بێ  ته‌‌عا‌‌می تۆی له‌‌سه‌‌ر بێ

 برو بوو  سه‌‌ر سفرەی  که‌‌سێ  که  بۆنی  چێشتی خۆتی  لێ‌‌بێ

            

6

 

 

پێنوس ئی   شێته  یان  زانا

هه‌ر شه‌و  پێنوسی گێل  له  نێو  کۆڵانی  قا‌‌مک  دەگه‌‌رێ

خۆی له دیواری خه‌‌یا‌ڵ دەخشێنێ  شێت‌‌وزانا لێی ناگه‌رێ

پێنوس  وەک که‌شتێکه  که له  دەریای  خه‌‌یا‌‌ڵ   دەگه‌‌رێ

 شێت‌وزانا هه‌ڵ‌‌‌دەگرێ به‌‌سه‌مای هه‌ردووکیان ‌‌له‌نگه‌‌ردەگرێ 

* * * * * * * *

 شه‌‌وێ  له کۆ‌‌ڵانی منی شێت ،  رۆژێ  له شه‌‌قامی  تۆ‌‌ی  زانا

 پێنوسی به‌سته‌‌زمان چ‌‌بکا، ئی ‌‌منی شێت ‌بێ یان‌ئی تۆی زانا

شه‌‌وێ  گریان   رۆژێ  خه‌‌ندە ،   شه‌‌وێ  شێت‌‌  و  رۆژێ زانا

شه‌‌وێ  گێل و رۆژێ  مه‌‌ست ،  ئیوە بلین  ئی شێته یان زانا

 

* * * * * * * *

 ئه‌ی زانا   کاتی  پێنوس   وە‌‌سه‌‌ما   دەخه‌‌ی

 بۆ‌چ   پێنوسی  شێتیک   وەگریان    دەخه‌‌ی؟

تۆی   شه‌‌وو  رۆژ  شێت له کۆڵان  دەردەکه‌‌ی

 بۆچ‌‌  به‌‌به‌‌ردی  ‌‌‌شه‌‌حۆرد  ‌شێت ‌‌زۆر  دەکه‌ێ؟

* * * * * * * *

ئه‌‌‌‌ی  ئا‌قل‌‌ و گێل   ئه‌‌ی مه‌‌ست و  کوێری  دونیایه

 ئه‌‌ی  عا‌‌له‌م و زانای  که‌به‌‌رێوەی  بێ‌‌یه  دونیایه

 راست بژی چون که‌م دەژی هه‌‌ر دێیه به‌‌رتیغی دونیایه

 زیندوو مردوت هه‌ردوک  کفن‌‌‌دەکرێ ئه‌‌وە دیاری دونیایه

 

* * * * * * * *

7

 
 

             

 منداڵی فرمێسک

گه‌‌ر بوونی خه‌‌یاڵ روو له ژووری خه‌‌یاڵم  دەکا

به بۆنی مه‌‌ست دەبم  خۆشم له خۆم وون دەکا

سه‌‌راپای هه‌‌ست و سۆزەم ئاوێته‌ی گریان دەکا

 تێکه‌‌ڵی وی دەبم فرمێسکی روح دەست پێ دەکا

* * * * * * * *

ئه‌‌وکات به‌رەو ته‌‌نیایی دەروم دەدوێنم خۆم

جانتا  دادەگرم  له  ناڵه‌ی  ئازاری  خۆم

هه‌‌ر دەرۆم و دەرۆم  زامی دڵ   دەم‌‌گرینێ

فرمێسکی تۆ دەرژێتێ نێو جام،جام دەبرژێنێ

* * * * * * * *

بۆ زوو دەوری منداڵیم  پێ دەکه‌‌ی؟

تا خیرا بۆ عه‌زاب گه‌ورەم  بکه‌‌ی؟

بۆ زوو قاقام له زیزو دوور دەکه‌‌ی؟

 تا ئا‌واڵیی  فرمێسکی ژیان  بکه‌‌ی؟

* * * * * * * *

بۆ رۆژێ بزە دەخه‌یه  سه‌‌ر لێو؟

تا هه‌‌ڵخه‌ڵه‌‌تینێ  من   به لێو؟

گه‌‌ر نایڵێی خه‌‌ندە بدوێنێ  لێو

 بۆ  فرمێسک دیڵێی بدوێنێ  لێو؟

* * * * * * * *

گه‌‌ر دەم‌‌ژێنی ، بۆ دەم برژێنی؟

گه‌‌ر دەمهێنێ ، بۆ دەم‌‌‌خنکێنێ؟

 کاتی دیم بۆ گریان دێته پیشوازم؟

 بۆ رۆژێ کوێرم گۆچان دەگری دەستم؟

 فرمێسک دەدوێنم، مه‌‌ست دەگری دەستم

ئه‌‌و هاته پیشوازم، بۆیه هه‌ر به‌‌و مه‌ستم

* * * * * * * *

من و تۆ پێکه‌‌وە رێبواری رێی دەردین

 هه‌ر دەرۆین و دەگرین بۆیه هاودەردین

دڵ بیزمار کراوین  به  چاویش برژاوین

 بۆیه من و تۆ  منداڵی فرمێسکی رەژاوین

 

8

 
 

شوێنی  فرمێسکی رژاو

           تێشکی خۆر     دەبینم     له سه ر   دیواری    ژیان    به برینداری

            دەینووسی      شێعر  به  گریان     بۆ      دیوار     به  یادگاری   

        شێعرێک    که    نه به   باران    نه به با    نه به  ئاور   دەسرێته وە    

           وەک    سه نبوولی     ژیان    بێ     پارێزی    با نه توێته وە

* * * * * * * *

راستی    له   ژیان    جوانترە      بۆیه     حه‌‌قیقه‌‌‌ت    تاڵترە

        گه ر     دەتهه وێ     سه ر  که وی    عه‌‌قڵ   له  ژیان  جوانترە

       سنووری    عه‌‌قڵی   مه    له گه ل      سه‌‌‌‌دەیه کی    بێ   یا سایه

       بۆیه    به   هیچ    ناگا        کۆنترین      قه وم     له  دونیایه

* * * * * * * *

له خه‌‌و   بینم    مه لایکه       له   دەرگای      مه یخانه یان   دا 

    مه ی    فرۆشی      به سته زمان     هاته‌‌‌دەر     تا  توانیان لیان دا

     ئادەم    و      حواش      شه ریان  کرد    له     پیاله یان    دا

    مه ی  نوشیش      هه رچێ    مه ی    بوو   له  تاوان   هه ڵیان  دا

* * * * * * * *

مه زگه‌‌‌‌وته‌‌و      مه یخانه ش     شه ریان     بۆو     پێکه وە

   هه رچی  که له ێ    مه ی نوش  بۆو  ،بۆ  مه‌نبری  مه زگه‌‌‌وته‌‌وە

   منێش   سه رگردان      سه ر م     سورما بوو   له   نیووانیانیووە

   نه م     دەزانی   به چمه     مه زگه‌‌‌وت  یان    هه ڵێمه   مه یخانه‌‌‌‌وە

* * * * * * * *

                            

9

 

 

 له نێو زەمانه ون

ئه‌ی زەمانه تۆ له من ون

  یان من له تۆ ون ؟

 تا‌‌که‌‌ی له نێو کۆڵانی تۆ ون

  که‌‌‌ی دەدوزمه‌‌وە خۆم تا له خۆم نه‌‌بم ون؟

* * * * * * * *

ئه‌‌ی زەمانه کۆڵانی ژیانم بۆ پێ دەکه‌‌ی؟

 بۆچ خۆم له خۆم جارز دەکه‌ی؟

 دەنگێک که ئاشناێ بۆم  بۆ  ون دەکه‌‌ی؟

 دەر‌‌گای که‌‌ڕو کوێرم بۆ پێ دەکه‌‌ی؟

 * * * * * * * *

 هیچ کات کێوی به‌‌فری غه‌‌م له دڵم نه‌‌تواوە

 لوتکی ژیانی داگرد  وەک گزێنگ دەگه‌‌شاوە

 ئه‌‌و ژیانه  پڕ له خه‌‌ون و خه‌‌یاڵه بۆ من‌‌وتۆ

 خه‌‌ون ‌و خه‌‌یاڵیک  که تیدا  ونیین  من و تۆ

* * * * * * * *

ژیان وەک مێزیکێ بۆ کار

 کاریش هه‌ولیکه بۆ ته‌‌خت

ته‌‌ختیش بۆو خه‌‌و

 خه‌‌ویش بۆو له‌‌ش

 له‌‌شیش بۆو مه‌‌رگ

 مه‌‌رگێش بۆو یاد

 یادیش بۆو خاک

 خاکێش بۆو با

 * * * * * * * *

خۆزگه به‌‌وکه‌‌سه‌‌ی دەمرێ‌‌و ئارام دەنوێ

ته‌‌نیا به مومێک  قانع‌و بێ دەنگ دەبێ

 له خه‌‌نجه‌‌ری  زەمانه‌‌ش  رزگار  دەبێ

رۆژێ هه‌‌زار جار دەک‌‌لوێته‌‌وە دەوا نابێ

 * * * * * * * *

هه‌رچی دەیبینم  عا‌‌له‌‌موو زانایه

 که‌‌س نی‌‌یه بلی، بێ که‌لکم له دونیایه

 زانا و عا‌‌له‌م  ، لای من وایه

 هه‌‌رچی نێزانی نه‌‌ڵی بڵی وایه

* * * * * * * *

گه‌‌ر دەت‌‌‌هه‌‌وێ دەردی دڵم باش بزانی

برو تا به‌‌یانی خۆت هه‌‌لاوێ تۆ نه‌‌زانی

 گه‌‌ر دەت‌‌هه‌وێ تاوڵی له‌‌گه‌‌ڵ زەمانه‌ بزانی

 برو مۆرەی عه‌‌قل هه‌‌لاوێ بزانه مۆرە زانی؟

                            

10

 

 

سه‌‌رچوپێ و گاوانی

تۆ  بزە و گریانی  غه‌‌می  منی

 سه‌‌رچوپێ شێن‌وشاێیی دڵی منی

  تۆ پیاڵه‌‌ی هه‌‌لپه‌رکێ فرمێسکی منی

 خه‌ندەو گریان له نێو جام دەسورێنی

* * * * * * * *

رۆژێ  دێی گوڵی بزە له‌‌سه‌‌ر لێو دەچێنی‌‌و دەرۆی

شه‌‌وێ تووێی گریان له خه‌‌یاڵ دەپرژێنی‌‌و دەنووی

 * * * * * * * *

لێو جارێ‌‌وا  سه‌‌ر‌چوپێ  دەگری

زۆرجار له چاو فرمێسک دەکرێ

سیماش رۆژێ  ته‌م‌ و مژ دەیگرێ

بزە‌ش لێی زیز دەبێ هه‌‌لناپه‌‌رێ

 خه‌یاڵیش گریان بۆ رووخ  دەکرێ

تا فرمێسک له گۆرەپان هه‌‌لپه‌‌رێ

* * * * * * * *

کاتی دێیه  نێو  رەش ‌‌به‌‌ڵه‌‌کی  خه‌‌یاڵم

 خه‌ندە‌ش سه‌ر‌‌چوپێ دەگری به لێوی ئاڵم

کاتی ناێیه هه‌‌لپه‌‌رین بگری دەستی خه‌‌یاڵم

غه‌‌م سه‌رچوپێ  دەگری زیز دەبێ  لێو‌‌ی کا‌ڵم

 * * * * * * * *

ئه‌‌و رووخه‌‌ تاکه‌ی گۆرەپانی هه‌‌لپه‌ریکێ فرمێسک بێ؟

ئه‌‌و دڵه‌‌ش تا‌‌که‌ی هه‌‌مبا‌‌نه‌‌ی  رەش به‌‌ڵه‌‌کی  غه‌‌م بێ؟

له دونیا ئۆگری دەسماڵی رەنگا‌و رەنگی سه‌ر‌‌چوپێ بێ؟

ئه‌‌و دڵه‌‌ش له نێو  دارەبازی له‌‌ش  کفن‌‌ کراو درێژ بێ؟

 * * * * * * * *

دڵ رۆژی  له‌‌سه‌ر‌‌چوپێ ، رۆژێ  لێوش دەگری  له  گاوانی

 رووخ ئێستاش نه‌‌یزانی گۆرەپانی سه‌‌ر‌‌چۆپی‌‌یه  یان گاوانی 

                            

11

 
مه‌‌یخانه‌‌ی  خه‌‌یاڵ

 خه‌‌یاڵ من تۆم  خۆش دەوێ  تۆ  دڵی منی

 تۆ هیوا و ئاواتی  هه‌مووکات  له‌‌گه‌‌‌ڵ منی

 دڵم  خۆش  ناوێ  پڕ له ریاوو  به‌‌ردە

   رووخی خه‌یاڵم دەوێ بێ ئازارو مه‌‌ردە

* * * * * * * *

 خه‌‌یاڵ  هه‌ر تۆ  له ژیانی  با بردووم   دەمێنی

تۆبڵێ‌‌پێم،دەست بنێمه دەستی‌‌کێ مه‌‌رگم نه‌‌بینی

 دەستی خه‌ندەم له نێو دەستی گریان نا خه‌‌ندە ‌‌گریا

 گریان  خه‌‌ندەی  کووشی  خه‌‌ندە  نه‌‌ما  گریان  گریا

* * * * * * * *

خه‌‌یاڵ مه‌‌یخانه و دڵیش ساقی پیاڵه‌‌ی غه‌‌مه

 عومر که‌‌م و ته‌‌مه ژیانیش جامی قه‌‌بری غه‌مه

 کۆتری دڵ،دڵ کوا؟ دڵ هه‌‌موو دزراون

 دڵ،کۆتری دڵ کوا؟ کۆتر فرین نه‌‌ماون

* * * * * * * *

من و گیان و دڵ و رووخ به پیلی مه‌‌رگه‌‌وە  دەچین

 به سه‌‌مای غه‌‌م قه‌‌‌لافه‌‌‌تی مه‌رگ له باوەش دەگرین

 زبان که له لێو نه‌‌ترسێ  عه‌‌قڵ له دڵ  دەپرسێ

 پێنوس له کاغه‌ز نه‌‌ترسێ عه‌‌قڵ‌‌ودڵ پێی دەنوسێ

* * * * * * * *

ئه‌وە  کێ‌‌یه ساقی  له‌‌سه‌‌ر دەستی تۆ  هاوار  دەکا؟

 دەڵێ مریدی  مه‌‌یخانه‌‌م زیکری دەروێش به من دەکا

 وەرە ساقی ، مریدی  مه‌‌یخانه‌‌ی  تۆ  دەبم

 ئه‌‌ژنوو دادەکوتم به غه‌‌م،جه‌‌زمی مه‌یخانه‌‌ دەبم

 * * * * * * * *

وەک شاعیر که جه‌زمی مه‌‌یخانه‌‌ی خه‌یاڵ دەبێ

 ئیش و ئازاری تۆ ، پیا‌‌ڵه‌‌ی خه‌‌یاڵی  وی  دەبێ

 ئێستاش شاعیر شه‌‌رابی غه‌‌می‌‌ودەردی تۆ دەنۆشێ

قه‌‌دری ئه‌و شاعیرە بگرە که ژەهری جامی تۆش دەنۆشێ

                             

12

 
 

 

هه‌‌نا‌‌سه‌‌ی  گوڵی خه‌‌یاڵ

تۆ بووی شه‌‌وێك به نیگات  ها‌‌تیه نێو  چه‌‌رخی حه‌یاتم

چه‌‌رخی  دڵمت  سوراند ، تا  دەمرم   قوربانی  نیگاتم

نیگات  پێنوسی  جوانه ،  بنوسه  له‌‌و   دوو  چاوانه

هه‌‌ستت قیبله‌‌ی ژووانه کرنۆش دەبم بۆ ئه‌و هه‌‌سته‌‌جوانه

* * * * * * * *

 به‌‌هاتنی به‌‌هاری جوان گوڵ له سه‌‌حرای دڵ دەرهات

 له کێوی سۆزی دڵیش  کانی ئاوات  هه‌ل قولی  هات

به‌‌هار به خه‌‌ندە هات گوڵ هه‌‌موو دەشتی دڵی داگرد

په‌‌پوڵی دڵ به ئاوازی  به‌‌هار  سه‌‌مای بۆ  گوڵ  کرد

* * * * * * * *

 وەسفی تۆ چون بکه‌‌م ئه‌‌ی گوڵی جوانی گه‌شاوەی خه‌‌یاڵ

تۆ  په‌‌روەردی  رۆژگارو  من  باغه‌وانی  خه‌‌یاڵ

بۆ جارێک وەرە لای باغه‌وانی په‌‌روەردی خه‌‌یاڵ

با هه‌بێ  گوڵی  هیواو  ئاوات  له نێو  باغی  خه‌‌یاڵ

* * * * * * * *

وەرە به  فرمێسکی دڵی باغه‌‌وانی خه‌یاڵ  په‌‌روەردە به

سه‌‌ردەرهێنه له خاکێ خه‌‌یاڵ به‌‌نازو عیشوە په‌روەردە به

هه‌‌نا‌سه‌ی فرمێسکی با‌‌‌غه‌وان، رەنگی خه‌یاڵ په‌‌روەردە دەکا

تا تۆ له ‌‌‌‌‌غه‌م دور بێ ، فرمێسکی ، گوڵی خه‌یاڵ  ته‌‌ر نه‌‌کا

* * * * * * * *

هه‌‌ناسه‌‌ی  فرمێسکی  دڵی با‌‌‌‌‌غه‌‌وانی  خه‌‌یاڵ  جوانه

که‌‌س هه‌‌یه بزانێ رەنگی هه‌‌نا‌سه‌‌ی گو‌‌ڵی خه‌‌یاڵ چۆنه

 گه‌‌ر نه‌‌گرێ  به‌‌هانه به من‌‌و تۆ  دڵی ئه‌و گوڵه  جوانه

هه‌‌ر با‌غه‌وان دەزانی رەنگی هه‌‌نا‌‌سه‌‌ی گوڵی خه‌‌یاڵ چۆنه

 * * * * * * * *

مه‌‌گه‌ر من ئاشقی خۆر نه‌‌بووم

 بۆ بینایی چاومت ستاند؟

با‌‌یه‌‌خی چاوێک که بینایی هه‌‌بێ نه‌‌بووم

 شۆقی نیگامت بۆ سوتاند؟

شه‌‌و رۆژ چاوم مسافیری کۆڵانی تاریکه

 بێ چاو بایه‌‌خی نیه ژیان تێپه‌ر بکا ئه‌و کۆڵانه تاریکه

 * * * * * * * *

 تۆ دێی بینایی من بێ، فانۆسی کۆڵانی چاوی من بێ؟

 گه‌رچی سه‌‌خته بۆ که‌لتوری چاو ساخ،گۆچانی چاوی کوێر بێ

وەرە چاوی من  به، با بینایی چاو  له تۆ  وەرگرم

هه‌ست‌‌و سۆزی دڵ به ، با بینایی ژیان  له تۆ  وەرگرم

* * * * * * * *

                            

13

  مـــاڵــه‌وه‌

 

aram.shad@hotmail.com

 

 online

>>>>>  Www.AramShad.Com  <<<<<  Hunermendani Kurd  !! >> New Page 1 >>>>  Www.AramShad.Com <<<< هه‌نه‌رمه‌ندانی کــورد >   گۆرانی + بیــانی ، هۆنراوه‌ ، ڕۆژنامه‌و هه‌واڵ ، لینکی هه‌مه‌ڕه‌نگ New Page 1 هونـه‌رمـه‌ندانی کورد  >> گۆرانی کوردی، بیانی ، داگرتن، لینکی هه‌مه‌ره‌نگ،وێنه‌، هۆنراوه‌ هونه‌رمه‌ندانی کورد  / موسیک ، داونلۆد ، هه‌واڵ، لینکی به‌سود، وێنه‌،