گۆشه‌ی تایبه‌ت به هۆنراوه‌کانی هه‌ستیار که‌مال ماملێ
کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه
کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه
پشتێند شل‌وملی خه‌یاڵ
دەرگا له خه‌یاڵم بکه‌وە با هاودەمی خه‌یاڵی تۆ بێ
قامه‌تی خه‌یاڵی تۆ‌یه ، کۆڵه‌که‌ی خه‌یاڵی من دەبێ
قه‌ڵافه‌تی جوانی به‌ژن‌و باڵات پێشانی ئاوێنه بدە
زووڵفی چین‌چینی په‌خشانت له کۆڵه‌که‌ی خه‌یاڵی من بدە
وەرە پشتێند شل‌وملی خه‌یاڵی ڕەش ئه‌سمه‌ر
پشتێند بۆ ئاوێنه بکه‌وە وەک ڕووخی خه‌یاڵی ئه‌خته‌ر
ئاوێنه‌ش له‌چکه ته‌سکه‌که‌ی خۆی بۆ تۆ لادەدا
تاخۆی پێشانی تۆ بدا نه‌شکێ له‌باوەشت دا
کاتی ئاوێنه قه‌ڵافه‌تی جوانی تۆ دەگرێته باوەش
پشتێند شل‌و‌مل‌و له‌چکه‌ش له‌یه‌ک دەهاڵێنه باوەش
ئاوێنه‌ش له هه‌ر ڕووخێك جاڕزە بگرێته باوەش
شه‌یدای ئه‌و سیماییه که سیمای ویی دەگرێته باوەش
ئه‌ی ئه‌و ڕووخه‌ی که ڕووخی ئاوێنه‌ت چاک کرد
بۆ ئه‌و سیماییی که سیمای ئی ئاوێنه نه‌بوو نه‌قشت کرد؟
تۆ که ڕووخی خۆت بینی له ئاوێنه بۆ ڕووخت بانگ کرد؟
پێت‌وابوو هه‌ر نه‌خشێک وەک خۆت دەبینی بۆیه وات‌کرد؟
وەرە جه‌للادی ڕووخی نێو هه‌موو ئاوێنه
ووڵام بدە، بۆ سیما دەگووژرێ له نێو ئاوێنه؟
ڕووخ زۆر زاڵمه که ڕووخی خۆی دەبینێ له نێو ئاوێنه‌دا
کاتی چین‌وچروکی خۆی بینی له سیمای دەدا له نێو ئاوێنه‌دا
من دیلی قامه‌تی ئاوێنه‌ی ڕووخی زوڵفی خه‌یاڵم
وەرە شازادەی وێنه‌ی خه‌یاڵم وێرانه حاڵم
ببه گۆچانی دەستی سیمای پیری خه‌یاڵم
بنێژە ڕووخی که‌ماڵ له نێو گۆڕی ئاوێنه‌ی خه‌یاڵم
نه‌خش‌و نیگاری گه‌نجێی من خه‌م و ماندووە
ڕوخسار‌و سۆزی پیرێیم بێ ڕەنگ‌و مردووە
وەرە ئاوێنه‌ی ژیان ڕەنگی مردووم پێشان بدە
ڕووخی مردووم کفنی‌نیه به کفنی ئاوێنه به ئاوێنه بینێژە
21
ژەنیاری سازی چاو
به نیگای چاوت سازی نیگام مه‌شکێنه
وەرە ژەنیاری چاو بۆ نیگام ئاواز بژێنه
سازی شکاوی من گریا ئاواز ڵینادا
په‌نجه‌ی ژەنیار مرد هێندە خه‌می پێ‌لێدا
جوانترین ئایه‌ی کتێبی ژیان نیگای دوو چاوە
وەرە سۆفی تۆش بخوێنه سۆرە له‌و دوو چاوە
ته‌کیه‌ی زکری دەروێش‌و ڕەخشی مه‌ی‌فرۆشه ئه‌و چاوە
وەرە مه‌ی‌نۆش تۆش بنۆشه مه‌ی مه‌ست دەکا ئه‌و چاوە
من له ئاوازی نیگای وونم دەگه‌ڕێم
ئاوازێک که سازی شکاند بۆی دەگه‌ڕێم
من وەک سۆفی نیم له مه‌ی‌فرۆش نه‌گه‌ڕێم
مه‌ی‌نۆشم له نێو زکری سۆفیش دەگه‌ڕێم
وەرە سازی نیگا، نیگای سازم چاک بکه‌وە
په‌ردەی خه‌م لێمه‌دە سازی دڵم گه‌ش بکه‌وە
وەرە سۆفی‌و مه‌ی‌فرۆش پێکه‌وە ئاشت بکه‌وە
با سازی ته‌کیه‌ی دەروێش‌و مه‌ی‌نۆش بژێنن پێکه‌وە
گه‌ر تۆ عاشق نه‌بی ڕەخشی دەروێش ناکێشی
خانه‌قای شه‌مزینانه، مه‌ی‌نۆشیش بۆ زکر ڕادەکێشی
تۆ که مریدی مه‌یخانه نه‌بی مه‌ی نانۆشی
وەک دەروێش جه‌زم نه‌بی ڕەخشی شه‌راب ناکێشی
وەرە ژەنیاری چاو ئه‌و چاوە بژێنه
به‌سه چیتر ئه‌و سازە شکاوە مه‌گرێینه
وەرە به سازی سۆفی‌و مه‌ی‌فرۆش ئاواز بژێنه
سه‌مای مه‌ی‌نۆش‌و زکری دەروێشیش ببینه
جه‌زمی تۆ جه‌زمی کردم
جه‌زمی ته‌کیه‌و مه‌یخانه ببینم
زکری تۆ زکری کردم
زکری سۆفی‌و مه‌ی‌فرۆش ببینم
27
کورسی شکاو
له‌سه‌ر کورسیه‌کی شکاو له‌شێکی ماندوو
به چاوی گریا‌و سۆزی به‌ند کراو
به دڵێکی پڕ له زووخاو به پێنوسێکی شکاو
ڕووخێکی مردوو دانیشتووە کفن کراو
له‌سه‌ر گه‌ڵای سپی دەنووسێ شێعری ژیان
تا تۆ بیی بخوێنی دەردی کفن کراو
وەرە سه‌رتاپا سپی بنێژە ئه‌و له‌شه
سیمای تۆ‌یه هه‌ڵ‌مه‌یه له کفن کراو
له‌سه‌ر کورسی شێعری ژیان دانیشه
خه‌م و دەردت چیه هه‌ڵڕێژە
ته‌نیا ویژدان دادوەری تۆ‌یه
پێنوسی عه‌قڵت چیه داڕێژە
له‌سه‌ر کورسی بێ‌عاقڵ دامه‌نیشه
هه‌ست و سۆزی نه‌خۆشه
تۆ که عالم و زانای
ببه گۆچانی عه‌قڵی ئه‌و کوێر‌ە سه‌رخۆشه
تۆ پێت‌وانه‌بێ پێنوسی به‌سته‌زمان هه‌ر ئی تۆ‌یه
هه‌رچی پێت خۆشه بنووسی پێی چون به تۆ‌یه
ڕۆژێ دەبێ ووڵا‌می ئه‌و پێنووسه بدەی که به تۆ‌یه
ئه‌و ڕۆژە که ڕۆژی مه‌حکه‌مه‌ی ویژدانی تۆ‌یه
ژیان ساز دەژێنێ تا سێبه‌رم بجووڵێنێ
له‌شم دەمرێنێ به نیسێم ئاواز دەخوێنێ
وەرە به نیگای من ببینه ئه‌و چه‌رخه کۆنه
با ببینی چۆن دەسوورێنێ ئه‌و کوێر‌ە مه‌زلوومه
ئه‌و ژیانه چکۆله‌ی که تۆ دەیبینی
په‌روەردەی دەردی گه‌ورە دەکا
بۆیه من‌و تۆ فیری ڕیا دەکا
تا چاو له شه‌ڕی عه‌قڵی من‌و تۆ بکا
ئه‌و ژیانه من و تۆ
وەک سه‌ربازی شه‌ترەنج په‌روەردە دەکا
شا‌و وەزیر من و تۆین
شه‌ترەنجی زەمانه‌یه کیش‌و ماتن دەکا
ئه‌و که‌س لای من زانایه
که کیش و ماتی ڕۆژگار نه‌بێ
وەک سه‌ربازی به‌سته‌زمان
دیلی داویی زەمانه نه‌بێ
وەرەن هه‌ست‌و سۆز یه‌ک بێ
با گیژی شه‌ترەنجی زەمانه نه‌بین
ڕۆژێ دێ هه‌موو کیش‌ومات بێ
له نێو تۆربه‌ی ڕۆژگار بێ که‌ڵک بین
28
جامی دڵ
دیسان په‌نجه‌رەی شێعرەکانم کراوە
به خه‌ندە داخرابوو به گریان کراوە
بزە له‌مێژ بوو له نێو دڵم گیرسابوو
گریان هات خه‌ندە له نێو دڵم نه‌ما‌بوو
شه‌وانێکی زۆر له‌کن په‌نجه‌رەی چاو به فرمێسک بووم
خولیا‌و مه‌ست چاوەڕێی هاتنی ڕووخی تۆ بووم
گوێ‌قوڵاغی دەرگای دڵم بووم تۆ نه‌هاتی
گوڵی خه‌مم چاند چاوەڕێ بووم تۆ نه‌هاتی
له‌مێژە هه‌ورێکی ڕەش سه‌ر دڵمی داگر‌تووە
ههرشهو دەگرمێنێ بروسکی خه‌م خۆی دەنوێنێ
ئێش‌و ئازاری دڵیش له‌مێژە چاوم ئاو دەدا
کانی چاوێش ئێشک بوو هێندە زەوی ڕووخ ئاو بدا
دڵی پڕ له‌سۆزم ڕۆژێک جامی ژیانم بوو
هه‌ر جامم وەرگرت له نێو دڵم شکا پڕ له ژەهر بوو
لێو به بزە دەخوێنێ گۆرانی بۆ دڵی گریانم
دڵ دەشێوێنێ تا خه‌م بنووسه هۆنراوەکانم
خه‌یاڵی شێواوم گۆرانی ژیانمی وون کرد
په‌ڕو‌باڵم شکان بۆ فڕین ڕێم وون کرد
بێ‌قه‌رارم له‌شم ته‌نیا ڕوحم بێکه‌س
ئێش‌و ئازاری زەمانه‌ش گرتوویه نه‌فه‌س
ئه‌وشۆ ته‌ک‌و ته‌نیا له سه‌حرای خه‌م ماوم
دارەمێتم له‌کوێ که من چاوەڕێی مه‌رگ ماوم
ئه‌ی مه‌رگ وەرە بۆ تاوێ سه‌ر له‌سه‌ر شانم دانێ
گوێ بگرە له شێعری مه‌رگی ژیانم تۆش بگری تاوێ
من هێندە له کۆڵانی خه‌م گه‌ڕام ماندوو بووم
که‌س نه‌بوو ناڵه بکا بۆم من له ناڵه پڕ بووم
کۆڵان نه‌ماوە له دڵی وونم نه‌گه‌ڕێم
هیچ دیارێک نه‌ما به شوێنی نه‌گه‌ڕێم
من و شه‌راب و ته‌نیایی‌و دڵێکی گریا‌و
گریانی هه‌ستی بێ‌تاوان‌و سۆزی به‌ند کراو
رێبواری مه‌ستی کۆڵانی سه‌ختی ژیان منم
منی داماو بۆ له دیاری وەفا وونم ؟
شه‌و له‌گه‌ڵ یار ڕۆژ له‌گه‌ڵ جامی شه‌راب
شه‌و دەمگر‌ێنێ به ڕۆژ پێم پێدە‌که‌نێ پیاڵه‌ی شه‌راب
شه‌و دوژمنی ژیانم ، ڕۆژ عودی گیانم
هه‌دیه بکه‌م گیانم ، باشترە له بوونی ژیانم
29
نیسێی پشت په‌نجه‌رە
ئه‌وە نیسێی کێ‌یه
له پشت په‌نجه‌رەم ئاواز دەخوێنێ؟
سێبه‌رم له له‌ش دوور دەخاته‌وە
به جووڵه‌جووڵ دەیگر‌یه‌نێ
ئه‌وە نیسێی تۆ بوو
ئه‌وشۆ له پشت په‌نجه‌رەم تێپه‌ڕی
هه‌ستمی جووڵاند
خۆی به په‌نجه‌رە دادا دەر‌په‌ڕی
ههرشهو خۆم‌و نیسێم شه‌و‌گه‌ردین پێکه‌وە
هه‌زار پرسیار له‌یه‌ک دەکه‌ین ووڵام نیه بد‌رێته‌وە
دڵ پرسیار دەکا ڵیم، لێو ناجووڵێ بدا ووڵامێک
نیسێش لێم وون دەبێ، پێی‌نیه هیچ ووڵامێک
پرسیار‌و ووڵام مرد له نێو دڵم
به‌بێ ووڵام ماوە پرسیاری دڵم
لێو بێ‌دەنگ مرد بدا ووڵا‌می دڵم
دەردی دڵ به کێ بڵیم دەوا بکا دڵم؟
من لێرە و سێبه‌رم له شوێنی‌تر
گوێم کراوە به ئاوازێکی‌تر
هه‌موو خه‌یاڵم لای نیسێی‌تر
به‌ڵکو بیبینم ڕۆژێکی‌تر
ئه‌و شه‌رابه‌ی
که له‌و چه‌رخه‌کۆنه ڕژاوەته نێو جام پێی مه‌ست نابین
مه‌گه‌ر ئه‌و شه‌رابه‌ی
که له خوێنی دڵ بێ لێوی لێدەین و مه‌ست بین
گوڵی خه‌یاڵم قه‌ت ڕەنگ و بۆنی نه‌بوو
باران قه‌ت له‌گه‌ڵ باغچه‌ی دڵ نێوانی نه‌بوو
له‌سه‌ر تاقه‌ی ژووری خه‌یاڵم ئێشک کرابوو
هه‌مووکات له مۆزەی خه‌م دیل‌و بێ‌ڕەنگ داندرابوو
تۆ تا ئێستا دیوته ڕوومه‌تی که‌سێ
که نه‌زانی دەگریی یان پێدە‌که‌نێ؟
تا ئێستا کردووته پرسیار له ڕوومه‌تی خۆت
بۆچ دەگری و بۆچ پێدە‌که‌نێ؟
من به سه‌مای خه‌یاڵ شادم
چۆن تۆ ڕەقسه‌ندەی وونی
دەنگ له نێو هه‌ستم به‌ندو وونه
نیگام بۆ پێکه‌نین ئێشک‌و وونه
تۆ له‌گه‌ڵ من ، من له دڵ وون
تۆ قیبله‌ی دڵ و خه‌م ئایینی من
تۆ که‌سایه‌تی هه‌ست و سۆزی من
خه‌م دەچۆڕێ له دڵی پڕ له ناڵه‌ی من
هه‌موو دەست و ئه‌ژنۆ
کڕ‌نۆش بۆ دەرگات دەبه‌ن ئه‌ی مه‌ستی مه‌ستان
ئه‌ی رووگه‌ی جوانی جنوون
ئه‌ی کلیلی شێعری ڕازی مه‌ستان
ئه‌ی زریانی به‌یانی چه‌ند جوان له یار دەڕوانی
زوڵفی په‌خشانی یارم دەله‌نگێنی چه‌ند به جوانی
نیگای یار وەسف دەکه‌ی به ئاوازی به‌یانی
دڵ دەجووڵێنێ ڕوخساری گوڵی جوانی
ڕوحی وێنه‌کێشم
وێنه‌ی ڕووخت دەکێشێ تا کۆیته‌ڵ بۆ دڵ چاک بکا
تا په‌یکه‌ری
سیمای جوانت هه‌موو بووتان له دڵ دەر بکا
ڕووخم له نێو ئاوێنه دەکووژرێ بێ تاوان دەمرم
سیماێکی زۆرم مرد، بێ دەنگ و ئارام ڕادەبرم
دڵ بێ تۆ غه‌رینی چاک هه‌ست دەکا گوڵم
هه‌ر مۆمه که سووتان باش هه‌ست دەکا دڵم
تۆ کۆیته‌ڵی ئه‌و ساقیه‌ی خووماری
یان دوژمنی ، منی هه‌ژاری؟
هه‌ر دڵۆپی خوێنم قوربانی نیسێت تا گیان دەدا
له‌چکه ته‌سکه‌که‌ت لادە، سێبه‌ری جوانت به من دادا
که‌ماڵ ماملێ
( ڕۆمان )
30
لاپه‌ڕه . . . . 5 4 3 2 1 0