گۆشه‌ی تایبه‌ت به هۆنراوه‌کانی هه‌ستیار که‌مال ماملێ
کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه
کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه
به‌ردی شعوور
جاری‌وا عاقڵ شیت دەڵێ شێت زۆر دەبن
جاری‌واش شێت دەڵێ زاناش گێل دەبن
وەرە به شعووری عه‌قڵت داپۆشه عه‌قڵم
بۆچ به به‌ردی عه‌قڵت دەدەی له عه‌قڵم؟
تۆ که جلکی شعووری دونیا ناپۆشێ عه‌قڵت
ئادەمیزاد چ بکا، ئه‌و دابپۆشێ عه‌قڵت ؟
تۆ که به‌ردی شعوور هه‌ڵداوێی دەزانی بۆ کێ داوێی؟
یان وەک دونیا هه‌للوور‌به‌للوور دەکه‌ی دەی‌هاوێی
گه‌رچی فه‌له‌ک له‌مێژە هه‌للوور‌به‌للوور ته‌کانه‌ی کردوین
له نێو یه‌ک بۆ باڵی‌یه‌ک به به‌ردی شعوور دابه‌شی کردوین
به‌داخه‌وە زۆر شتی ئێمه مرد زیندوو نابێته‌وە
له نێو زۆر عه‌قڵی ئه‌ورو ئی دوێنێ جێی‌نابێته‌وە
پێت‌وانێ‌یه
ئه‌وانه‌ی دوێنێ بوون تۆی ئه‌ورۆیان چاک کرد؟
گه‌ر وانێ‌یه
دڵنیا به ئه‌وەی به‌یانیش به تۆ دەلێ چت بۆم کرد
21
دارەبازی گوڵ
ئه‌ی ئادەمیزاد چه‌ند زاڵمی
قه‌ت بۆ له‌شی گوڵ ناگری
قه‌رتاله‌ی گوڵ‌فرۆش دەبینی
بۆ دارەبازی گوڵ ناگری
من نازانم ئێوە به‌چی دەگرین
من بۆ گوڵ دەگریم
گوڵێک که هه‌ست‌و سۆزی
گوڵ‌فرۆش بوو مرد دەگریم
تۆ گوڵ‌فرۆشی زەمانه
من دارە‌مێتی ئه‌و گوڵانه
هه‌ر من دەنێژم ئه‌و مردوانه
تۆش قه‌ت مه‌گری بۆ ئه‌و گوڵانه
تۆ کفن بکه ئه‌و گوڵانه
گوڵ‌فرۆش دەفرۆشێ به دارەبازی زەمانه
ئه‌وە زەمانه‌یه
ڕۆژێ تۆش دەفرۆشێ به دارە‌مێتی ئه‌و گوڵانه
وەرە مه‌ی‌نۆش پیاڵه‌ی په‌ندم وەرگرە پێ‌بنووشه
ئی سۆفی جامی شه‌رابی مه‌رگه پێ‌مه‌نۆشه
مه‌ی‌نۆش تۆ که سه‌رخۆشی
بۆ بۆنی گوڵ‌فرۆش نانۆشی ؟
سۆفی تۆ به بۆنی من خۆشی
بۆ کفنم دەکه‌ی به دارەباز دەفرۆشی؟
خۆ من ڕۆژێ جل و به‌رگی
هه‌ست و سۆزی دڵی تۆ بووم
ئێستا بۆ دەم‌فرۆشی به‌دارە‌مێت
کفن کراوی دڵی تۆ بم ؟
من په‌روەردەی عه‌قڵی کوێری تۆ بووم
بۆیه له نێو زەمبیله‌ی گوڵ‌فرۆش بووم
بڕو گوڵ‌فرۆشی زاڵم
هیوا‌و ئاواتی تۆ بۆ له نێو دارەبازی سۆفی بم
22
جامی شه‌رابی مه‌رگ
من وەک باغه‌وانێک ماندووم
هێند‌ە گوڵ په‌روەردە بکه‌م
یار به یار شاد بێ
ته‌مه‌نی خۆشم وەک گوڵ تێپه‌ر بکه‌م
کۆا من بۆ باغه‌وانی باغی گوڵ دەبم
گوڵ په‌روەردە بکه‌م
پێت‌وانێ‌یه، بۆ باغی گوڵی شیوەن جوانم
ناڵه په‌روەردە بکه‌م؟
وەک ئاسمان که به چاوی دەگری
بۆ من فرمێسک دەچنێ
تۆش به چاوم بگری
با ببینی ئێش و دەرد چون دەچنێ
وەرە فرمێسک خۆم له خۆم ئاو بکه
خۆشم له خۆم به ئاوە مه‌ست بکه
تاکه‌ی دەبێ جه‌زم‌و مه‌ستی تۆ بم
له نێو ئه‌و به‌حرە قوم و وون بم ؟
ئه‌وە دەستی شه‌وو ڕۆژە ته‌مه‌نی عومرم دەچنێ
وەرە یار، ڕیا مه‌چنه ته‌مه‌نی عومری تۆش دەچنێ
خه‌م دەروونمی چنی
ژیانیش جل و به‌رگی دەردم دەچنێ
تۆ پێت‌وایه دونیا دەچنی
ئه‌وە ژیانه خه‌م به تۆش دەچنێ
تۆ له شه‌لاله‌ی خه‌م دەرژێی
ناتهه‌وێ بزانی بۆ کوێ دەرژێی؟
ئی ڕووباری کێوی دەردی
وەک فرمێسکی باران به ناڵه دەرژێی
له‌و عه‌سرە گوڵی ڕیا بۆ دەچێنی
خار په‌روەردە بکه‌ی بیهه‌ژێنی؟
نیقابیش وەک مار دەنوێنی
دەروونیش به بزمار دەچه‌قێنی
دەلێن، ویژدان ته‌نیا مه‌حکه‌مه‌یه‌که
که پێویستی به دادوەر نیه
دەلێم، هه‌رکه‌س ویژدانی دادوەری خۆی
که پێویستی به سکاڵا نیه
با ئه‌وانه‌ی دێن قامه‌تی باڵامان له گوڵ درووست بکه‌ن
پێکه‌ری دڵی ئێمه‌ش له به‌ردی ئه‌و سه‌ردەمه چاک نه‌که‌ن
ئه‌و دڵه شکاوی من چۆن ئارام‌و بێ دەنگ ڕابرێ
خووی گه‌رتووە به خه‌م له غه‌ریبی سه‌ردەنێته‌وە دەمرێ
پایزی ته‌مه‌نم
ڕۆژێ سه‌ر له‌سه‌ر سه‌رینی زەمانه دەنێته‌وە
چاوەرێی
زستانی زەمانه دەبێ ڕوحی پێشکه‌ش بکاته‌وە
ئه‌و ژیانه شه‌وێك شه‌رابی مه‌رگم پێ‌دەنۆشێ
جه‌زمی سه‌مای قیامه‌تم دەکا،ڕەخشی مه‌رگم پێ‌دەنۆشێ
گه‌رچی ئه‌و شه‌و مه‌ستییه‌کی غه‌مناکه
نا‌ترسێم له‌و مه‌سته پاکه
جامی شه‌رابی مه‌رگم وەردەگرم
دەنۆشم له‌و دونیا ناپاکه
23
عاشقانی ژیان
وەرە گوێ‌بگرە لێم، گۆرانی ژیان بۆ تۆ دەخوێنم
ئاوازی من هۆنراوەی تۆیه بۆ عاشقانی ژیان دەخوێنم
قه‌ت نه‌بوو ووڵامی پرسیاری دڵم بدرێته‌وە
تا ناسناوی که‌سایه‌تی دڵی خۆم بناسمه‌وە
له‌و ڕۆژەوە گه‌ردوون خۆمی له خۆم دوور کرد
خه‌ندەش لێوی منی نه‌دیت، بزەش ڕای کرد
دونیا وەک سکه‌یه،ڕوویه‌ک جوان‌و پڕ له ڕیا‌و درۆیه
ڕوویه‌ک سه‌رخۆشی خه‌ندە‌و قاقا پڕ له گریان‌و ڕۆڕۆیه
ئه‌و عه‌سرەش کوێر‌و که‌ڕ و لاڵ په‌رەسته
خۆزگه به‌و که‌سه‌ی به‌و سێ‌یه مه‌سته
چۆن وەسف بکه‌م ئه‌و عه‌سرە په‌سته
بۆ ئه‌و سه‌رخۆشه خه‌یاڵ په‌رەسته
زەمانه تۆ مه‌ست‌و خۆش په‌روەردە دەکا
تا به مۆرەی عه‌قڵت زۆر‌باش گه‌مه بکا
ڕۆژگاریش گۆچان زوو دەداته دەست
تا خۆت له خۆت جاڕز بکا
ئه‌وکات خۆی پڕ دەبێ له خه‌ندە‌و بزە
به من و تۆش گاڵته دەکا
به گریان دەتهێنێ به خه‌ندەش دەتنوێنێ
به بزە دەتدوێنێ به فرمێسک چاوت پێ‌هه‌ڵدێنێ
کاتێ که هه‌ڵپه‌ڕکی دلۆپه‌ی فرمێسکی تۆش دەبینێ
ئه‌وکات سه‌رچۆپی دەگرێ پڕ به دڵ پێت پێدە‌که‌نێ
به قاقاش گه‌ورەت دەکا
به پیریش لێت دەردەکا
ئه‌وکات عه‌قڵت لێ‌وون دەبێ
خاکیش بۆ نێو خۆی بانگت دەکا
ڕۆژێ له ڕۆژان وەک شه‌و تاریک دەبم
خۆری ژیان ئاوا دەبێ‌و بێ‌نوور دەبم
گه‌رچی من لای ئێوە تونی قسانم
ئه‌وەی دەردی دڵی درکاند منی نه‌زانم
24
بێستون له بێستون دەبیسم دەنگێ
هاوار دەکا شیرین بێ
دەڵێ فه‌رهادم
دەنگم له تاقی بێستون دێ
هه‌ر ستونێک له بێستون
به عه‌شقی تۆ هه‌ڵقه‌ندراوە
له‌سه‌ر هه‌ر به‌ردو تاقێک
نه‌خشی شیرین کێشراوە
هه‌ر‌شه‌و به‌یادت
بێستون دەگری ئه‌ی شیرینی جوانم
هه‌رڕۆژ پرسیار دەکا
دەڵێ کوا شیرینی جوانم
ئاخ له‌به‌ر جوودایی
له‌کام دیارە شیرینی سه‌حرایی
وێنه‌ی یادت له‌گه‌ڵ یادم دەمێنێ
تا بێستون له‌سه‌ر عه‌رز بمێنێ
له‌هه‌ر لاوە با بێ
وێرانتر له وێران منم
هه‌ر نیسییه‌ک بخزێ
وەک ڕوحی سه‌رگه‌ردان منم
به شۆقی دیتنی تۆ
مد‌هۆش دەبێ نیگاهم
تا نه‌خشی خۆت
ببینی له نێو چاوی بێ گناحم
ڕازی شه‌وو ڕۆژم
له‌گه‌ڵ ئه‌سپی خه‌یاڵ کوا؟
شه‌وو ڕۆژی وونم
قیبله‌ی دڵ شیرین کوا ؟
دڵی تۆ منی کێشا دار‌و به‌ردی زەمانه
دڵێك که تا دونیا هه‌بێ هه‌ر سه‌رگه‌ردانه
بێستون دەڵێ دەمێنم با بمێنێ نێووو
تا ئه‌و ڕۆژی دەمێنم بهێنین نێووو
له‌به‌ر وێنه‌ی شیرین
بوغز گه‌رتوویه تاقی بێستونێ
دڵی فه‌رهاد بوو به مۆرە
له‌سه‌ر هه‌ر به‌ردی بێستونێ
که‌ماڵ ماملێ
( ڕۆمان )
25
لاپه‌ڕه . . . . 4 3 2 1 0