گۆشه‌ی تایبه‌ت به هۆنراوه‌کانی هه‌ستیار که‌مال ماملێ
ڕۆمان
فرمێسکی پێنوسی شێت
من نامه‌وەی فرمێسک بدوێنم له چاوی جۆانت ببارێنم
دەمه‌وەی دلۆپه‌یه‌ک له فرمێسکی دڵی گریاو هه‌ل‌وەرێنم
بۆ فرمێسکی تۆ بهه‌ژێنم له‌شت بگری وەقسه‌ت بێنم
زۆر‌جار له نێو فرمێسک خه‌نکا‌وم بۆ من تۆش بخنکێنم
وەرە بخوێنه دێری شێتم
با تۆش بزانی من بۆ شێتم
له نێو شێت دەگه‌رێ عه‌قڵی شێتم
به ووشه‌ی شێت دەجولێ پێنوسی شێتم
ڕۆژێ زانا بووم نێوانم نه‌بوو له‌گه‌ڵ شێتێ
پێم‌وابوو چۆن زانام بۆ گوێ بگر‌ەم له شێتێ
ئێستا خۆم شێتم بڵێی زانا هه‌بێ بڵێ ئاواڵی شێتم؟
یان هه‌ر‌وەک من زانا بوو بڵێ من زانام کۆا شێتم ؟
عه‌قڵی تۆ زانایه عه‌قڵی من شێت‌و خولیایه
دەنا ووشه‌ی زانا بۆ له نێو دێری من دایه ؟
ژیان وەک سازێکه که هه‌رکه‌س ئاوازی پێ‌دەژێنێ
دونیاش شاعیرە من‌و تۆش هۆ‌نراوە به ساز دەنگرێنێ
وەرە وێنه‌کێش به فرمێسکی دڵم
ڕوحی تابلۆی ژیان ڕەنگ بکه..........
هه‌رکه‌س کریار بوو یان نه‌بوو
گه‌ردنی‌ئازا، به‌س جارێ چاوی لێ‌بکا
ئێستا زۆر بێ رووحمم دڵم به مۆم ناسوتێ
چون سه‌راپای له‌شم له مۆم باشتر دەسوتێ
من پێت‌نالێم بۆ مۆم مه‌گری که دەسوتێ
دەلێم دڵ هه‌یه له مۆم جوانتر دەگری دەسوتێ
من نه‌م کوتووە ووشه‌کانم عا‌شقانه‌یه
گه‌ر تۆش عاشقی ئه‌وە سروشتی زەمانه‌یه
ووشه‌ی خۆشه‌ویستیم بیستووە،ووشه‌یه‌کی خۆشی دڵانه‌یه
به‌ڵام دڵێک که دڵی‌تری نه‌دواندبێ، پێت‌وانیه بیگانه‌یه؟
هه‌ر‌چه‌ند مه‌له‌وانه‌کی باش بی
له نێو رووباری فرمێسک دەخنکێ‌ی
مه‌گه‌ر مه‌له‌وانی چۆمی زەردە‌خه‌نه بی
قه‌ت له نێو دا نه‌خنکێ‌ی
ئه‌ی زەردە‌خه‌نه بۆ به‌خت بۆ تۆ هاورێ بێ
به‌ڵام بۆ من به‌ڵا بێ ؟
کۆا ئه‌وە یاسایه
به‌خت ملی من به‌دارەوە بکا، تۆش خه‌ندە‌ت بێ
که‌ماڵ ماملێ ( ڕۆمان )
16
یه‌که‌م نیگا
به یه‌که‌م نیگای تۆ بوو
نیگام له هه‌موو نیگایه زیز بوو
دڵی تۆ بوو دڵمی دواند
بۆیه دڵم له دڵی‌تر زیز بوو
گه‌ر یه‌که‌م نیگات نیگامی نه‌دواندبا
دڵ بۆ لانه‌ی خه‌م دەبوو چرای خامۆش‌با
دڵم تاقه‌تی ئێش‌وئازاری نه‌ماوە
دەرگای مه‌یخانه‌ش له دڵم داخراوە
مه‌ی‌نۆش هه‌موو دڵیان به مه‌ی کراوە
بۆ له منی خه‌مبار دەرگا داخراوە ؟
چ‌بکه‌م ئێش‌وئازاری نیگات له دڵم هه‌ر‌ماوە
وێنه‌ی خه‌یاڵیشت له نێو خه‌یاڵم چندراوە
دونیای عه‌شق دونیای مه‌ستانه‌یه
چ دڵ بدەی چ دڵ ببه‌ی شێتانه‌یه
که‌ماڵ ماملێ ( ڕۆمان )
17
هه‌ناسه‌ی گوڵی خه‌یاڵ
تۆ بووی شه‌وێک به نیگات هاتیه نێو چه‌رخی حه‌یا‌تم
چه‌رخی دڵمت سوراند تا دەمرم قوربانی نیگاتم
نیگات پێنوسی جوانه بنووسه له‌و دوو چاوانه
هه‌ستت رووگه‌ی ژیانه کڕنۆش دەبم بۆو سۆزە جوانه
به‌هاتنی به‌هاری جوان گوڵ له سه‌حرای دڵ دەرهات
له کێوی سۆزی دڵیش کانی ئاوات هه‌ل‌قولی هات
به‌هار به خه‌ندە هات گوڵ هه‌موو دەشتی دڵی داگرد
په‌پوڵی دڵ به ئاوازی به‌هار سه‌مای بۆ گوڵ کرد
وەسفی تۆ چون بکه‌م ئه‌ی گوڵی جوانی گه‌شاوەی خه‌یاڵ
تۆ په‌روەردەی ڕۆژگارو من باغه‌وانی خه‌یاڵ
بۆ جارێک وەرە لای باغه‌وانی په‌روەردەی خه‌یاڵ
با هه‌بێ گوڵی هیوا و ئاوات له نێو باغی خه‌یاڵ
وەرە به فرمێسکی دڵی باغه‌وانی خه‌یاڵ په‌روەردە به
سه‌ر دەرهێنه له خاکی خه‌یاڵ به‌نازو عیشوە په‌روەردە به
هه‌ناسه‌ی فرمێسکی باغه‌وان ڕەنگی خه‌یاڵ په‌روەردە دەکا
تا تۆ له خه‌م دوور بی فرمێسکی گوڵی خه‌یاڵ ته‌ڕ نه‌کا
هه‌ناسه‌ی فرمێسکی دڵی باغه‌وانی خه‌یاڵ جوانه
که‌س هه‌یه بزانێ ڕەنگی هه‌ناسه‌ی گوڵی خه‌یاڵ چۆنه؟
گه‌ر مان‌نه‌گرێ به من و تۆ دڵی ئه‌و گوڵه جوانه
هه‌ر باغه‌وان دەزانێ ڕەنگی هه‌ناسه‌ی گوڵی خه‌یاڵ چۆنه
مه‌گه‌ر من عاشقی خۆر نه‌بووم
بۆ بینایی چاومت ستاند؟
بایه‌خی چاوێک که بینایی هه‌بێ نه‌بووم
شۆقی نیگامت بۆ سوتاند ؟
شه‌وو ڕۆژ چاوم رێبواری کۆڵانی تارێکه
بێ‌چاو بایه‌خی نیه ژیان تێپه‌ر بکا ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که
تۆ دێی بینایم بی فانۆسی کۆڵانی چاوی من بێ؟
گه‌رچی سه‌خته بۆ که‌لتوری چاو ساخ گۆچانی چاوی کوێر بێ
وەرە چاوی من به با بینایی چاو له تۆ وەرگرم
هه‌ست‌و سۆزی دڵ به با بینایی ژیان له تۆ وەرگرم
که‌ماڵ ماملێ ( ڕۆمان )
18
سۆفی یان مه‌ی‌فرۆش
من بۆ گوڵێک دەگریم که ئیشک دەبێو هه‌ل‌داوەسرێ
له ژووری خه‌م ڕەنگ‌و بۆنی دەمرێ سه‌راوبن دەنێژرێ
ڕۆژێ ئه‌و گوڵش جل‌وبه‌رگی بۆنی سروشت بوو
خۆی دەلنگاند بۆ سروشت نازو عیشو‌و بۆنی وون بوو
ئه‌و سروشته جێی‌شوێنی پیی گوڵ دەشواته‌وە
کزەش له ڕەنگی دێنێ بۆن ناداته‌وە
تۆش وەک من ڕۆژێ له‌شی گوڵ دەنێژی له ماڵه‌وە
جار‌و بار سه‌ر هه‌لێنی فرمێسک بۆ گوڵ بچۆرێته‌وە
شه‌وانه دەست له سێبه‌ری خۆم دەدەم
له‌گه‌ڵ نێسێم دەدوێم
دەگه‌مه شێت بوون دەست له کاری خوا دەدەم
شه‌ق له نێسێم هه‌ل‌دەدەم
له خۆم سێبه‌ر چاک دەکه‌م
بۆ شه‌ڕی نێسێی گوڵ به‌ڕی‌دەکه‌م
شه‌ڕی نێسێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ر چاو‌لێ‌دەکه‌م
گۆڕیش بۆ هه‌ر‌دووکیان چاک دەکه‌م
لێو‌ی نێسێ له‌گه‌ڵ منی که‌ڕ دەدوێ
دەستی سێبه‌ر دەجوڵێ بۆ منی کوێر
نیگای به نیگام دەڵی
تۆ من دەبینی ئه‌وە منم که‌ڕو کوێر
گوڵ له کوێ دیزانی
که ڕۆژێ که‌وڵی به دیواری ئادەمیزاد وەدەبێ
سێبه‌ری له‌شی
له نێو دارەبازی ئادەمیزاد سه‌راوبن دەبێ
من هێندە دارەبازی ئه‌و گوڵم به‌شانی هه‌ڵگرت ماندوو بووم
نازانم رووله کێ‌بکه‌م،سۆفی دیارنیه مه‌ی‌فرۆش نێم هاوار‌بکه‌م
له‌شی ئه‌و گوڵه
ڕۆژێ سۆفی دەینێژت، ڕۆژێ مه‌ی‌فرۆش
ئه‌ی گوڵ فرۆش
تۆی دارە‌مێت فرۆش، ئی کامیانه سۆفی یان مه‌ی‌فرۆش؟
که‌ماڵ ماملێ ( ڕۆمان )
19
ووڵاتی خه‌ون و خه‌یاڵ
ته‌نیا بوون جاری‌وا پێویسته بۆ مروڤ
ڕۆژێ دێ خۆی ته‌نیا بروا له‌سه‌ر دەستی مروڤ
ڕۆژێک هه‌موو به کۆڵانی تارێک‌دا دەرۆین
کۆڵانێک که هیچ‌که‌س نازانێ دەپێوین‌و دەرۆین
شا‌و سوالکه‌ر وەک‌یه‌ک تێپه‌ر دەبن
هه‌ر‌دووک له‌دوای سه‌ری یه‌ک رێز دەبن
چاو له ئاسمان دەبرن و غه‌رقی عه‌رز دەبن
هه‌موو نیگا دەست‌و ئه‌ژنۆێ کۆڵانی تارێک دەبن
گه‌ر ئاینمان یه‌ک نیه خۆ دڵمان یه‌که
له نێو به‌ردی مروڤ دوو دڵ وەک شوشه‌یه‌که
هه‌ر‌دوو بیگانه‌و ریشه‌ی نێو به‌ندی خاکین
دیلی دین و دەست‌و ئه‌ژنۆ له‌سه‌ر خاکین
ڕازێکی زۆر له نێو دڵی خه‌لک نوستووە
هه‌زار ڕازی دڵ به دڵی‌تری نه‌وتووە
ئه‌ی خاک چ گه‌وهه‌رت له نێو خۆت نواندووە
هه‌زاران ڕازی مردووت بۆ خۆت فراندووە
له‌شی تۆ له له‌شی وان له‌شی من چاک‌کراوە
زووخاوی له‌ش هاته نێو له‌شت بۆیه له‌شم پڕ کراوە
زۆر به کۆڵانی تارێکم‌دا تێپه‌رین
چرای دەرگامیان نه‌دیت
هاواری که‌ڕو کوێرم کرد
ئی چاو ساخ تۆ بۆ چرای دەرگامت نه‌دیت؟
دەروم به‌رەو ووڵاتی خه‌ون و خه‌یاڵ
با ئارام بنووم له تاریکی خه‌ونی خه‌یاڵ
خه‌یاڵ که‌شتیکی سه‌رگه‌ردانه دەگه‌رێ بۆ له‌نگه‌ر
باری هیوا و ئاواتی دانانێ تا نه‌گرێ له‌نگه‌ر
دونیا هۆگری دەنگی به سۆزی بولبوله
ئه‌و بولبوله ئێستاش له قه‌فه‌سی تۆ دیڵه
من وەک داریکی پیر ئیشک و شکاوم
له نێو سروشت ته‌نیا چاوەرێی ئاگر ماوم
گه‌ر پێت‌نێه ووڵامی له‌شم، با له‌شم له‌شم بنێژێ
با چیتر داۆینی نازی په‌نجه‌ی تۆش نه‌بێ بینێژێ
با سێبه‌ری مردووم بدۆێنم سیمای که‌ماڵ بجولێنم
باشترە له تۆی زاڵم که خۆمی بۆ بمرێنم
که‌ماڵ ماملێ ( ڕۆمان )
20
لاپه‌ڕه . . . . 5 4 3 2 1 0