گۆشه‌ی تایبه‌ت به هۆنراوه‌کانی هه‌ستیار که‌مال ماملێ
ڕۆمان
کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه
کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه
ئاوێنه گۆپاڵی زەمانه
شه‌وانه خه‌می ڕووخی عاله‌م روو له من دەکه‌ن
له‌گه‌ڵ سیمام دادەنیشن دەست به گریان دەکه‌ن
ئه‌ی دارستان دڵی منیش وەک تۆ له بیور بریندارە
ئێستاش خۆین دەچۆرەێ دێ له برینی ئه‌و دڵه هه‌ژارە
هه‌زار سیمای شکاوی خۆم بینی له نێو ئاوێنه
هه‌ر ڕووخی جه‌للا‌دم پێکه‌نی به لێوی ئاوێنه
هه‌ر سیمایه له نێو ئاوێنه شه‌ڕ دەکا له‌گه‌ڵ ڕووخ
هه‌ر ئاوێنه‌یه که شه‌ڕ دەفرۆشێ به دوو ڕووخ
ڕۆژێ به سیمام کوت، تۆ پێبکه‌نه به ڕووخی ئاوێنه
پێی‌بڵێ، سه‌ماو مه‌ستی‌و ئاواز له‌گه‌ڵ منه
ئاوێنه به سیمام پێکه‌نی،کوتی تا تۆ له‌گه‌ڵ من ڕووخت ئی‌منه
شه‌وو ڕۆژ گۆپاڵی زەمانه به‌دەستی منه
گه‌ر شه‌رابی خوێنی دڵم دەخۆی نۆشی گیانت بێ
بۆچ پیاڵه‌ی دڵم دەشکێنی زووخاو به‌گۆرەوە بێ؟
گوێت له ناڵه‌و گریانی زووخاوی دڵ بێ
چاو ببرە پیاڵه دەنگی گریانی تۆش دێ
سه‌رخۆش تۆ که خۆشی خه‌م بۆ دەفرۆشی؟
تۆ خۆشی پیاڵه‌ی بۆ شه‌ڕ به جام دەفرۆشی؟
خۆ پیاڵه به‌سه‌مای خه‌ندە‌هات بۆ به چاوی گریان رۆی؟
سه‌رخۆش به ناڵه‌ی گریان هات ئی‌بۆ به لێوی خه‌ندە رۆی؟
خوێنی پیاڵه ڕژا جه‌للادی ئه‌و پیاڵه کێ‌یه؟
ئه‌وکه‌س که مه‌ست بوو ئه‌و مه‌ستی‌یه ئی‌جامی کێ‌یه؟
شه‌رابیش بۆ سه‌مای گریان به ساز ئاوازی لیدا
هۆ‌نراوو به‌سته‌ش مردن هێندە خه‌م بوخلێته‌وە تیدا
گه‌ر ویستت ڕووخی خۆت ببینی روو له دیوار بکه
سێبه‌ری ئاوێنه‌ی خۆته تا دەمری هاوار بکه
له سێبه‌ری خۆته که خۆت باش دەبینی
بگه‌رێ له نیسێی‌یه‌ک که جۆڵه‌ی خۆت تیدا ببینی
که‌ماڵ ماملێ ( ڕۆمان )
11
مۆرەی به‌خت
قه‌ت گوێێ له‌و بولبوله مه‌گرە که له نێو گوڵزار دەخوێنێ
گوێێ له‌و بولبوله بگرە که له نێو قه‌فه‌س دیڵه دەخوێنێ
بولبولی سه‌رخۆشی سه‌رچڵ ئاواز بۆ خۆی دەخوێنێ
بولبولی قه‌فه‌سه ئاوازی تۆ به ناڵه‌ی خۆی دەخوێنێ
ئه‌و چه‌رخه کۆنه له مناڵی‌یه‌وە منی په‌روەردە کرد
هۆگری مۆرەی زەمانه‌و جووت شه‌شی ئه‌و یارییه کرد
وەک گوڵێک دەپیشکێنێ وەک مۆمێک دەسوتینێ
ڕووخێک به گریان دێنێ له سیمای خۆی خه‌ندە دەچینێ
ڕۆژ به نیقابی پێکه‌نین دەگرییه لێوم
شه‌و به نیقابی گریان پێدەکه‌نێ چاووم
پێکه‌نینم گریان‌و فرمێسکیش خه‌ندەی چاووم
شینم بزە‌و بزەش گالته‌ی زەمانه به لێوم
گه‌ر دەروانمه عومری بابردووم
چۆن خه‌ندە‌بکا لێوی مردووم
ئێوە بڵێن من ئی بزەم
یان ئی فرمێسکی عومری بابردووم؟
له‌گه‌ڵ زەمانه تاوڵی مه‌که مۆرەی به‌خت هه‌ڵماوێ
دۆراو تۆی به هیوای جۆت شه‌ش مه‌به نایه ماوێ
تا تۆ بۆ جارێ مۆرەی خه‌ندە بگری بێنی
دڵنیا به هه‌زار مۆرەی گریان دەسورێ دێنی
من ماندوو بووم له سیمای پڕ له ناڵه‌و بێ‌بزەی مۆرەم
که هه‌ر ڕۆژ بێ بنێژێ دڵی هه‌ژار و لێوی مردووم
دەوەرە تۆش گوێێ بگرە له خه‌ندە‌و گریانی ئه‌و مۆرەم
به نیقابی عه‌قڵ بڵێ ، له کام یاری دێ به‌ختی مۆرەم؟
که‌ماڵ ماملێ ( ڕۆمان )
12
خاکی عه‌شق
تا که‌ی منی شێت گۆمانم هه‌بێ
به لێوی شێت دەربرم ووشه‌ی شێتم
با چیتر نه‌ناڵیم هه‌ڵ وەرێ
ئازاری ووشه‌ی شاراوەی دڵی شێتم
دەڵێن له ووڵاتی عه‌شق هیچ‌که‌س رێبه‌ر نیه
هیچ شایه‌ک سه‌روەری هیچ سواڵکه‌رێک نیه
دەڵێم هه‌رکه‌س کڕنۆش به‌رێ بۆ عه‌شق ئه‌و رێبه‌رە
له‌و دونیایه‌و له‌و دونیایش هه‌ر تانجیی له‌سه‌رە
ڕۆژێ پرسیارم کرد له کۆرپه‌ی دڵ کوا هاودەمی دڵم؟
کوتی بێ‌خه‌به‌رم هه‌ر ڕۆژ دەگریم، دەگه‌رێم له داێکی دڵم
شیر‌په‌نجه‌ی خه‌م دایگرتووە دڵم ئازاری دڵ به‌کی بڵیم؟
بڵێ که‌س ببیسێ دەنگم، به‌دۆزێته‌وە داێکی کۆرپه‌ی دڵم؟
ڕۆژێ دڵ دواندمی کوتی بڕو له سه‌حرا له داێک بگه‌رێ
له هه‌ر خاکێک که بینید مستێ خاک هه‌ڵگرە بۆ خۆت به‌رە
له هه‌ر کامیان که بۆنی عه‌شق هات ته‌به‌رووکه رای‌بگرە
بزانه گۆرم له‌وێیه به دەنگی برز هاوار بکه له‌باوەشم بگرە
تۆی که به زەم‌زەم دەست‌نۆژ دەگری دەکه‌ی ڕاز‌و نیازت
بوو ئه‌و دونیا کڕنۆش دەبه‌ی تا بێته دی ویست‌و خوازت
من به مه‌ی دەست‌نۆژ دەگرم دەچم به پیلێوە دەکه‌م ڕازم
له‌و دونیایه چاوی تۆ پیغمبه‌ری عه‌شقه زیارت دەکه‌م نیازم
که‌ماڵ ماملێ ( ڕۆمان )
13
بهرلهوەی بمرم بۆ خۆم دەگریم
مۆرەی به‌ختم بۆ یه‌که‌م جار
که سورا له نێو ئه‌و چه‌رخه کونه
دڵم به‌و چه‌رخه گریا
زانی هه‌ر ناڵه دێنێ ئه‌و مۆرە کونه
له نێو ئه‌و تاوڵی کونه‌ش
هه‌ر به مۆرەی پیر به‌ختم دەسورێ
گه‌ردوون تۆ مۆرەچی
بۆیه دڵم بۆ مۆرە دەگری دەسورێ
کاتی که به گریان هاتم
کێ بوو ناڵه‌ی به من ناساند؟
بۆیه ئێستا پێ‌ناکه‌نه‌م
گه‌ر بزە ئی من با به منی دەناساند؟
تۆ پێت‌وایه خه‌ندە‌و قاقا بکه‌ی مه‌ست‌و خۆشی له دونیایه
گه‌ر زەردەخه‌نه درۆ ناکا، بۆ ناڵه‌و گریان له دڵ دایه ؟
دەچمه لای هه‌ر ته‌بیبێ هه‌ڵ‌دەدیرێ دڵی منی غه‌ریبێ
دکتۆری زانا له‌کوێیه دەوا بکا دڵی منی غه‌ریبێ؟
دەزانم له دڵی پڕ له گریا‌و حاجزن رەخنه‌و هه‌یه
به‌ڵام چ‌بکه‌م، ئی خاکی پێروزە ئێستا له تاراوگه‌یه
پێنوس حاجزە له نێو په‌نجه‌ی منی داما‌وو مردوو
دەردی دڵ چون دەربرێ بۆ تۆی گوڵی پش‌کوتوو ؟
بروا بکه‌ن وا نه‌بووم بۆ خۆم که‌سێ بووم
وەک ئێوە پێ‌دەکه‌نیم خه‌ندەی که‌سێ بووم
تۆ به خه‌ندە مه‌ست‌و مدهۆشی
لێم تێ‌ناگه‌ی ئێستا سه‌رخۆشی
گه‌ر ڕۆژێ مه‌ستیت ته‌واو بێ
دەبێ هاورێ دێرم دەست دەنی‌یه دەستی
ڕۆژێ بزەش ته‌مه‌نی له‌سه‌ر لێو ته‌واو دەبێ
ئه‌و ڕۆژە دەزانی که بزەت وەک من ناڵه‌ی بێ
گه‌ر وەفا بۆ سیما هه‌بێ دونیا به‌هه‌شته
گه‌ر ڕووخ وەفای نه‌بێ ئه‌دی کۆا ئه‌و به‌هه‌شته؟
سیما ڕۆژێ له به‌هه‌شت ڕۆژێ له جه‌هه‌نه‌م دەسوتێ
ئه‌و عه‌قڵه چ بکا، ئی به‌هه‌شته یان له جه‌هه‌نه‌م دەسوتێ
کاتی که من دەنێژن
تۆ خۆت دەبینی دەتنێژن
بۆ من ناگری بۆ خۆت دەگری
چون ڕۆژێ تۆش دەنێژن
بۆیه ئێستا بهرلهوەی بمرم خۆم بۆ خۆم دەگریم
بۆ دونیا ناگریم گریاوم، دەزانم له‌و دونیاش برژاوم
که‌ماڵ ماملێ ( ڕۆمان )
14
وێنه‌ی نیگا
من رەسته‌ی فرمێسکی چاوم دریژترە له رەسته‌ی شێعرەکانم
دلۆپه‌ی هه‌رفرمێسکه‌ی له نه‌واێی دەرژێ دەنووسێ ووشه‌کانم
گه‌ر دەتهه‌وێ ئازارم ببیسی بڕۆ به کۆڵانی هه‌لبه‌سته‌کانم
فرمێسک هه‌ل‌مه‌ریژە ئی تۆش رەژاوە له کۆڵانی چاووکانم
له‌و ڕۆژەوە که چاوم وێنه‌ی سۆزی نیگاتی هه‌ڵگرت
سیمای هه‌موو نیگایه‌ک بۆ چاووم هه‌ستی ڕەنگی مرد
وێنه جوانه‌که‌ی نیگاتم له ئاڵبۆمی چاو گرت
چۆار‌چێوەێی هه‌ستم له دەوری له مۆزەی دڵ به‌ند کرد
گوڵی سووریش له دەوری چۆار‌چێو‌ەی وێنه‌ت دەگرم
به بۆنی گوڵت دەمێنم گه‌ر بۆن نه‌ما دەمرم
تارای بۆکی‌نه‌ت له چۆار‌چێوو گوڵ دەهاڵێنم
تا ئه‌و ڕۆژیی دەمرم له دارەبازی دڵ بهاڵێنم
شه‌وو ڕۆژ وێنه‌ی خه‌یاڵت له‌سه‌ر تاقه‌ی خه‌یاڵ به‌رامبه‌رمه
دەست‌و چاوی خه‌یاڵ لێ‌دەخشینم چون وێنه‌ی سۆزی دڵمه
تۆ دڵنیا به که قه‌ت ڕەنگی وێنه‌ی نیگات له نیگام ناروا
چون‌به دەستی نیگات له موزەی دڵ کێشراوە قه‌ت ڕەنگی ناروا
بۆ چاوی عاشق هه‌مووکات وەک شه‌لاله‌ی خه‌م وایه؟
چون سۆز په‌یکه‌ری خۆی نه‌خش دەکا بۆیه وایه؟
بیستوومه دەڵێن
گه‌ر رووناکی تۆم هه‌بێ واز له تیشکی خۆر دێنم
دەلێم
گه‌ر دڵم تۆی تێدا نه‌بێ بۆ هه‌بێ هیچ عه‌شقێک نادۆێنم
کاتی دەمبه‌ن له‌سه‌ر دەستان شێنم بۆ مه‌که‌ن
به‌جێی شێوەن بم‌به‌ن بۆ گه‌رەکی وێنه‌ی مه‌ستان
با بۆ ئاخر‌جار تێپه‌رم ماڵ ئاواێی بکه‌م له مه‌ستان
له‌و گه‌رەکه بوو مه‌رگی وێنه‌م دەروا له‌سه‌ر دەستان
توخوا به‌جێی وێنه‌م
وێنه‌ی یار له دارەباز بدەن کاتی مردم
با ئێوە به‌خێر بینێ
به فرمێسکیش من بدۆینێ، ئی وی بووم مردم
به‌رد‌تاش بانگ بکه‌ن
با سیمای جوانی یار هه‌لقه‌نێ له‌سه‌ر کێلم
با به وێنه‌ی
ئارام بنوێ له‌شم، ئێوەش بڕۆن با بمێنێ ئێشم
که‌ماڵ ماملێ ( ڕۆمان )15
لاپه‌ڕه . . . . 5 4 3 2 1 0