کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه
کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه کورسی شکاو هۆنراوه
گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن
گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن، خۆشه‌ویستی مانای چی ؟
تۆ مانا دەکه‌م، چون به تۆ دڵم ئیشقی ناسی
گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن، خه‌م و دەرد به مانای چی ؟
تۆ هاوار دەکه‌م، چون به تۆ دڵم ئێشی ناسی
گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن، ئه‌شک به‌مانای چی ؟
تۆ بانگ دەکه‌م، وڵام بدە بڵێ به مانای چی
گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن، وەفا به مانای چی ؟
تۆ دادوەر دەکه‌م، بریا‌ری مه‌رگی وەفات دا بۆ‌چی
له مانگه شه‌و زێزم ، له‌گه‌ڵ شه‌و دادەنیشم
له داخی مانگە شه‌و،زوخاو لای شه‌و دەرێژم
مۆمی رووخم رووناک دەکا کۆڵانی ژینم
هه‌ر ئه‌شکه‌ی دەنووسه دێری مه‌رگی ژانم
تۆ وات کرد، هۆنراوەم له‌سه‌ر کا‌غه‌ز پێبکه‌نێ
به به‌هانه‌ی شێعر ، دڵ ئێش و ئازار بچنێ
تۆ وات کرد، گلێنه‌م وەک دەریایه‌کی بێ‌بن بێ
پێنوسم، به‌له‌مێکی سه‌ڕلێ‌شێواوو ون بێ
من وەک ئه‌و لۆ‌تکه‌م، که له‌سه‌ر دەریا خۆی دەلنگاند
شه‌پوڵ به ماچی ، هێدی‌هێدی له قه‌راغ دەی‌شکاند
بۆیه له مانگه‌شه‌و زیزم، منی هاودەمی شه‌و کرد
وەک لۆ‌تکه شکام ، دەستم له ئه‌ستۆی به‌رد کرد
گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرسن، ژیان به مانای چی ؟
داخ‌و وڵام لای ولی و شه‌م بۆ، یان مه‌م و زین
له ژیانم پرسی؟ وتی دوای دەست بردان
نه‌ک هه‌ر من، بلێ که‌ینوونه واتای چی ؟
1
وا دەکه‌ی من بیرەوریکانی ژیانم ، له کۆڵانی خه‌م ناشت
هه‌ست و سۆزم له‌گه‌ڵ وان مرد، له‌که‌ن گۆری ئیشق ناشت
هه‌ر ڕۆژ به کۆڵانی خه‌م دادەروم،بیرەوریکان دەکه‌م زیارت
کڕنۆش دەبم بۆ گۆری ئیشق، دوعا دەکه‌م له ئازارەکانت
وەرە به چاوی جوانت مه‌مکوژە
دڵ ئاوارەی کۆڵانی خه‌م مه‌که
به نارەناری چاو،خۆشم له خۆم حاجز‌و بێزار مه‌که
به به‌هانه‌ی ئیشق، دڕکی خۆشم دەویی له دڵ ڕوو مه‌که
تۆ دەروێش و مه‌ی‌نۆش سه‌رخۆش دەکه‌ی
بۆ ماچت شێت و شه‌یدایان دەکه‌ی
تۆ مه‌زگه‌وت و مه‌یخانه پڕ دەکه‌ی
سۆفی و مه‌ی‌فرۆش، له‌یه‌ک زیز دەکه‌ی
خولیا و مه‌ستی نیگای خۆتیان دەکه‌ی
شه‌ڕی مۆڕەی چاویان ، چاو لێ دەکه‌ی
خۆشت بزە و قاقایان پی دەکه‌ی
له‌جیاتی خۆت ، کفن و دفنیان دەکه‌ی
له‌سه‌ر به‌رمال به مه‌ی دوعایان پێ دەکه‌ی
دەست و ئه‌ژنوی راز و نیازانیان دەکه‌ی
به‌سرته‌سرت بۆ نێو خه‌یاڵ بانگیان دەکه‌ی
زکر و سه‌مای وان دەبینی، خۆت ون دەکه‌ی
تۆ، سۆفی یان مه‌ی‌فرۆش بانگ دەکه‌ی؟
لێو له‌گه‌ڵ لێوی کامیان جوت دەکه‌ی؟
ئاوری جه‌هنم به کامیان گه‌ش دەکه‌ی؟
له حۆریانی، یان سه‌ران به نێزەوە دەکه‌ی؟
2
تابلۆی سه‌مای خه‌م
من ماندوو بووم ، هێندە دەرگای له خه‌م بکه‌مه‌وە
خزمه‌تی میوانی خه‌م بکه‌م، له دڵ وگیان بتویمه‌وە
دەزانم ڕۆژێ له‌گه‌ڵ میوانی خه‌م دەمرم، سه‌ڕدەنێمه‌وە
که‌س نیه له‌شم بشو ا، له گۆرستانی خه‌م سه‌ڕبنێمه‌وە
بزە و قاقا من نادوێنێ، هه‌ر خه‌مه من باش دەدوێنێ
وەک که‌سێ که که‌سێ نادوێنێ، مه‌رگی دوهه‌م ببینێ
جامی خه‌مم له دورەوە له جامی شادی تۆ دەدەم
تۆ ساقی من به،خه‌می جامی تۆش بۆ نێو دڵ هه‌ڵ‌دەدەم
دیواری ژووری دڵم، هه‌موو نه‌قش و نیگاری له تابلۆی خه‌مه
نێسی تابلۆی دڵ دەجوولێ، هه‌ر ڕەنگێک بلێی هه‌مه سه‌مای خه‌مه
تابلۆی وەسفی شادی، له‌سه‌ر دیواری دڵم که‌مه
وەرە نقاش، وێنه بکێشە له تابلۆی ئه‌و عومرە که‌مه
جاری وا سه‌ڕ هه‌ڵ‌دێنم، دەروانمه هه‌ر دوو تابلۆیێ
ڕەنگی خه‌م و شاد لێک دەدەم،به‌ڵکو ڕەنگیان بگۆ‌رێ
چه‌ند سه‌خته، بگۆرە ڕەنگی دوو تابلۆی خه‌یاڵ
ئه‌وە ڕەشکه‌وپێشکه‌ی خه‌مه، کوێر دەکا چاوی خه‌یاڵ
هه‌ست دەکه‌م دەنگی مه‌رگ، میوانی گوێ منه
نێسیی له پشت دیواری ، نێسیی دڵی منه
وەرە مه‌رگ به‌سه چێتر خۆت حه‌شار مه‌دە
له‌شم له نێو دارەبازی خه‌مه،بۆ‌خۆت هه‌لی‌گرە به‌رە
هه‌ر ناوێک که پیت خۆشه بلێ پێم، من شا‌عیری شێتم
گوێ مه‌گرە لێم، له ژووری عه‌قلی تۆم به عه‌قلی تۆ شێتم
عه‌قل و دڵم، زۆر جار له سێدارە دراوە
خه‌م و عه‌قلی تۆ، بڕیاری داری داوە
ئێستاش پێم بلێ شێته
ئێش و ئازاری دڵی تۆ، حوکمی داری داوە
به‌رد‌تاش، وەرە به‌ردێک له خه‌م بتاشه له نێو دڵم
با بمینێ نه‌قش و نیگاری، له‌سه‌ر تاقه‌ی دڵم
وەرە به‌رد‌نووس ، بنووسه له‌سه‌ر کێلی دڵم
تا له ژیان بووم، له خه‌م زیاتر خۆشی نه‌دیت دڵم
3
داوی دونیا و قه‌فه‌سی ژیان
هاوار ده‌که‌م بێ دەنگ
وڵام دەبیسم بێ ڕەنگ
مه‌ی وەردەگرم، له ساقی بێ دەنگ
دەنۆشم له پیاڵه‌ی بێ ڕەنگ
تۆ له کوێ ببینی؟
خه‌نجه‌ر چۆن دەکۆلێ دڵی من، بێ دەنگ
بداخه‌وە تۆ نای‌بینی
برینی ئه‌و خه‌نجه‌رەی،ڕۆژگاری بێ رەنگ
من به داوی دونیا، هه‌ڵ‌وەدای قه‌فه‌سی ژیان بۆم
سکاڵام له دونیا نیه ، له‌مێژە بریا‌ری داری داوم
ئه‌و دڵه‌ی که به خوێنی جه‌رگ په‌روەردەم کرد
ڕۆژی مه‌رگ بوو به جه‌للاد ، سه‌رمی له‌ت کرد
تۆ بلێی مه‌رگ مه‌ودا بدا به‌و دڵه‌ی هه‌ژارم
بدوێم له‌گه‌ڵ دارەبازی جه‌للاد و هه‌ژارم؟
ڕۆژێ دەم‌ژێنێ، ڕۆژێ دەم‌نێژێ
نه‌ها‌تن بۆ راژاندن بریا‌ری خۆم بوو
نه ڕویشتن بۆ نێژتن
بۆ گۆری ته‌سک و تارێک، به دڵی خۆم بوو
ئاخ له‌به‌ر به‌ختی به‌دی ڕۆژگارم
چ بکه‌م، که ئاخ بۆته پیشه‌و کارم
هه‌موو کات له ته‌مه‌نی ژیانی گه‌نجیم که‌م دەبێ
ئه‌وە دیاری دونیایه، تا ته‌مه‌نم که‌م بێ
لێت ناکه‌م گه‌له‌ی وگازندە،ئه‌ی ڕۆژگاری جه‌فا‌کار
نیمه چاوەروان له‌وەی زیاتر، که که‌ردوته پیشه‌وکار
دەستم برد بۆ هه‌ر گوڵێ، تێی‌چه‌قاندم دروو ژەهرێ
له جیاتی بۆن بپرژێنێ، خوین دەپرژا خوارێ
هه‌ر که‌پری دروستم کرد، بو به شوێنی راوێ
هه‌ر کۆ‌له‌که‌ی دام‌نا ، بو به بیز‌ماری مالێ
دەستی گه‌رموو پڕ له ناز و بێ ڕیایی
دایه هه‌ر له تۆ ماوە بووم به دیاری
ئێش و ئازاری تۆ بوو، گوزە شکاوی کون کرد
خه‌نجه‌ری زەمانه، هه‌ڵی‌دڕی زوخاوی به‌گۆرەوە کرد
کاتی مردم، مه‌که بۆ من شیوەنی پڕ له جۆش
شێت و مدهوش و نه‌خۆش،بوچێتی ناڵه‌ی پڕ له جۆش
4
تۆ منت په‌روەردە کرد
گه‌ر شا‌عیری چاوی،هه‌ستی دڵ به لێو بۆم دەربرە
گه‌ر ئاواز خوێنێ، وەرە هۆنراوەم هه‌ڵ گرە برە
هه‌ست و سۆز و لار‌و له‌نجه‌ی سیله‌ی چاوت نازی جوانه
وەرە به ئاوازی نیگات،هۆنراوەی دڵی بیمار بخوێنه
تۆ منت په‌روەردە کرد
مه‌نحی ڕۆمان مه‌که،هاواری ساقی نه‌کرد
ساقی به خه‌می سه‌مای په‌نجه هات
قه‌رابه‌ی ڕۆمانی پڕ کرد
لێو له لێوی جامی تۆ بدەم
سه‌رخۆش و ئه‌سپی مه‌ستم
شه‌یدای گۆرەپانی چاوی تۆم
خومار و رەخشی مه‌ستم
کوترێ باڵ شکاوم، له قه‌فه‌سی زەمانه ئه‌سیرم
تۆ بلێی ڕۆژێ بفرم ، فرین ببێ به نه‌سیبم ؟
من له خه‌یاڵ، خه‌وی خۆشیش به تۆوە دەبینم
دێمه نێو باغی له‌شت، ماچ به ماچیش دەچێنم
من وەک هه‌تیوو دوور بووم له باوەش
له کۆڵان که‌وتبووم که‌س نه‌بوو بم‌گرتە باوەش
وەرە وەک کۆ‌رپه‌یه‌ک بم‌گرە باوەش
با هه‌ست و سۆزم ، بۆ جارێک ببینێ باوەش
گه‌ر سۆفی نه‌بێ ، مه‌ی فرۆش نابێ
گه‌ر مه‌ی نه‌بێ، رەخشی دەروێش نابێ
دەلێن دڵ بروا، رووخی یار دەچێ له یاد
دەلێم رووخ بروا، دڵ ناچێ قه‌ت له یاد
به شۆقی دیتنی تۆ، پیاڵه‌ی چاوی ڕۆمان پڕ دەبێ
به‌نازی په‌نجه‌ی تۆ، دڵی ڕۆمان ئارام دەبێ
تا له ژیان هه‌م، نیگای چاوم په‌یوەندی چاوی تۆ دەکه‌م
گه‌ر مردم، له‌شم له کفنی غه‌می تۆ لولی گۆر دەکه‌م
5
لاپه‌ڕه 1