ئێوه وه ك وڵاته كه تان كرده تاریكستان و وشكه ڵانی وه كو هیچ شتێكتان به و كورده هه ژاره ( به سكێك تێر‌و به سه د سك برسی ) یه ڕه وا نه بینی و هیچتان بۆ نه هیشتن بیجگه له مشتێك هه ژاری و ماڵ وێرانی، ته ڕو وشكتان پێكه وه سوتاند، چرای گشت ماڵه هه ژارێكتان خامۆش كرد، ڕۆحی خۆشه ویستیتان له دڵی گه لێك دایك و باوك و براو خوشك دا له بار برد، دار‌و دره خت و ئاژه ڵ و گیاندارو په له وه ری وڵاته كه تان فه نا كرد، داهات و ده رامه تی كوردستان و ده سه ڵاتیشتان به سه ر خۆتاندا دابه ش كرد، به وه شه وه ڕاناوه ستن و كۆمه ڵێك مرۆڤی بوده ڵه و ئه نفال چی و تاوانبار‌و كورد كوژو هیچ له بارانه بووتان كردۆته جه لادوو له هه ر بازگه و نوقته یه كی پشكنین دا قه سابخانه یه كتان داناوه و قه سابی هه ست و هزری پاكی ئه و میلله ته هه ژاره ی پێ ده كه ن، ئاخر ئێوه چین! ئێوه كێن! چیتان كردووه بۆ ئه م وڵاته بێجگه له فرۆشتنی و مامه ڵه كردن به گیانی مرۆڤه رۆح سوكه كانیه وه، كه كوردستان ڕزگار كرا ئێوه به باته ی لاستیكه وه هێشتا نه گه شتبوونه (زه ڕایه ن) چیتانه وێت له و میلله ته به شخوراو به ش مه ینه ته، ئه گه ر خۆشیتان له گه نجیه تی و لاویه تی نه بینی و ژیانتان له ملاو له ولا به سه ر چوو خه ڵكی هه ژار و زوڵم لێكراو بڵی چی! ئێوه له پێناوی به رژه وه ندی خۆتان ڕۆشتبوونه ده ره وه، ئێوه دوای به رژه وه ندی و چاره نووسی تاكه كه سی خۆتان كه وتبوون ئیتر خه ڵك بڵی چی كه ئێوه چیتان به سه رهاتووه و چۆن ژیاون! بۆ ڕقوو كینه و توڕه ی خۆتان به خه ڵكی بێ‌تاوان ده ڕژێنن! كورد كوژو ئه نفال چی به رده ده نه گیانی خه ڵك و تیرۆری هه ست و جه سته ی ئه م مرۆڤه بیتاوانانه ده كه ن.
ئاماده كردنی پێشه كی و نوسینه وه ی: نه به ز
به ڕێوبه ری كاره كانی هونه رمه ند
له وڵاتی: به ریتانیا
هاوڵاتیانی ئازیز‌و خۆشه ویست خه ڵكانی تێكۆشه رو مرۆڤ دۆست و هونه ر دۆست، میدیا‌و ڕاگه یاندنه مرۆڤ دۆست و ئازادی خوازه كان: ڕۆژی سێ شه مه 23 ی سێپتامبه ری 2008 كاتژمێر 3 ی پاش نیوه ڕۆ هونه رمه ند نوێنه ر ئه حمه د له لایه ن بازگه ی (دێگه ڵه) وه ته هدید و ئیهانه ده كرێت بۆ ئه وه ی ئه و ڕه فتاره دژه مرۆفانه یه مه حكوم و ڕسوا بكه ن فه رموون له زاری خودی هونه رمه نده وه ته واوی هه واڵ و ڕوداوه كه له خواره وه بخوێننه وه.
گه‌نج و بازگه‌ى (دیََگه‌ڵه) هه‌ر مرۆڤیَك له دامه‌نى گه‌نجیَتیدا لوتكه‌ى ولاَت په‌رستى و نیشتمان په‌روه‌رى له رِۆحى دا دره‌ختیَكى ته‌رِوو هه‌میشه سه‌وزه كه تا ده‌گاته ته‌مه‌نیَك به هۆى پیَوه‌ره‌كانى كۆمه‌ڵگا یان په‌روه‌رده‌ى ده‌سه‌لاَتى كۆمه‌ڵگاكه‌ى گۆرِانكاریه ئیجابى یان سلبیه‌كان شعورى گنجه‌كه ده‌گۆریَت, یان ده‌یبات به‌ره‌و ئه‌و نیشتمانه كه له ئه‌ندیَشه‌یدا بوو به جوانی و پاكى, یاخود به‌ره‌و نیشتمانیَك له دۆزه‌خ, چونكه له‌م رِۆژانه‌دا له پیَش چاوى خۆم بوو به دۆزه‌خ, دۆزه‌خى گه‌نج, له‌م رِۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ هاورِیَیه‌كى ئازیزم سه‌فه‌ریَكمان بۆ هه‌ولیَرى پایته‌خت كرد, هاورِیَكه‌م بۆ هه‌ندىَ كارى خۆیی و منیش بۆ كارى هونه‌رى خۆم, كه چه‌ن مانگیَكه خه‌ریكى تۆمار كردنى گۆرانیه‌كم به نه‌داریو عه‌زاب چه‌شتن, گۆرانى (هه‌ناسه)م تۆمار كرد به دڵیَكى گه‌رمه‌وه چوم تا له گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا به هه‌وڵى هه‌ردو لامان بیكه‌ینه كلیپێك, تا ئه‌م نیشتمانه بیَكه‌سه‌ى من و ده‌یان گه‌نجى وه‌كو من هیند هه‌ست به ته‌نیایی و بىَ كه‌سی و بىَ هیوایی نه‌كات, ئاخر ئه‌گه‌ر ده‌موو چاوى گه‌نجوو ده‌موچاوى هونه‌ر به كلاَوى چه‌ن پیاویَى به‌عسیزمى هه‌ڵكیَشراو له قانونه كۆنه‌كه‌ى به‌عسوو ناویشى نرابێت پۆلیس یان سه‌رباز به كلاَوى ئه‌وانه ده‌مو چاوى گه‌نجیَتی و هونه‌رمان بسرِنه‌وه, ئاخر چۆن وا ده‌بیَت ئه‌ى رِه‌گى تاڵى به‌عس, له رِیَگه بووین تا گه‌شتینه كۆیه باسى زۆر شتمان كرد و زۆر ئومیَدمان به خۆمان به‌خشى, نزیك سه‌یته‌ریه‌یى( دیَگه‌ڵه)بوینه‌وه خه‌یاڵم دوور فرِى بینیم سیته‌ریه‌كه بوه‌ته باڵه‌خانه‌و پۆلیسى گه‌نجى جوان و جل‌و به‌رگى پاك‌و هه‌موو رِوى خۆش لیَو به بزه‌ى پیَكه‌نین زۆر ئومیَدى ترم به خۆم به‌خشى,به‌لاَم پیَشى سهیارهكه‌مان له تاسه‌ى به‌رده‌م پۆلیسه‌كه‌ى دا‌و له‌و خه‌ونه ئه‌فسوناویه خه‌به‌ر هاتم, خه‌ڵه‌ف كۆكیو وتى به یارمه‌تیتان دابه‌زن سه‌ربازه‌كه رِیشى هاتبو دیاربو به رِۆژو بوو به رِاستى به‌زه‌ییم پیا هاته‌وه ئیَمه‌ش وه‌ك هه‌موو جاریَك دابه‌زین بۆ ته‌فتیش و لیَكۆڵینه‌وه من له ناو سه‌یاره‌كه ساردیه‌كم زه‌هرى مار كردب و شوشه‌كه‌ى به‌تاڵ بوو ویستم له‌و ده‌شته فرِیَیده‌م به‌لاَم سه‌ربازیَكى ورگ زل به‌س ده‌مانچه‌یه‌كى پیَوه بوو باڵى فش كردبو جل‌و به‌رگى شیَواو هیچ ناویَك له سه‌ر جله كانى نه‌نوسرابوو به ده‌نگیَكى به‌رز وتى ئه‌وه ته‌نه‌كه‌ى خۆڵه منیش به دڵیَكى فراوان رِیَنماییه‌كه‌ییم وه‌رگرت به‌لاَم كه گه‌رِامه‌وه وتم ببوره نه‌مبینى, به‌لاَم زۆر بىَ ئه‌ده‌بانه وتى ئیَوه هه‌ر وان حه‌ز ده‌كه‌ن وه‌ك حه‌یوان بژین منیش وتم براده‌ر ئیَوه ماناى چییه خۆ به گویَم كردوییت, به‌لاَم هه‌ستایه سه‌ر پىَ زۆر به شیَوه‌یه‌كى به‌عسیانه به جنیَودان دایگرتمه‌وه بیَ ئه‌خلاق بىَ شه‌ره‌ف به هه‌رحاڵ زۆرى پىَ وتم برِواتان بیَت وتم بابه بۆ ته‌عه‌دا ده‌كه‌یت خه‌ریكبوو په‌لامار بدات پۆلیسه رِیشنه‌كه وتى بابه سواربه برِۆ خۆت توشى كیَشه مه‌كه, پیَش ئه‌وه‌ى سوارى سه‌یاره‌كه بم وتم من داواى لىَ بوردن ده‌كه‌م سوپاس,وتى ملت بشكیَنه ده‌نا شه‌قشه‌قیَنى ئه‌م ناوه‌ت پىَ ده‌كه‌م, رِه‌نگه به مردوویی بیتوانیبایه شه‌قم لىَ بات چونكه دیاربوو شه‌قى له زۆر كه‌س دابوو ریَك له ملازم عه‌لا ده‌چوو كه سوار بووم تیَبینیم كرد به‌س گه‌نج داده‌به‌زیَنن هه‌ر بۆیه یه‌كه‌م جار وتى ئیَوه هه‌ر وان مه‌به‌ستى له ئیَمه گه‌نج بو دیاره له سه‌روى خۆیه‌وه پیَى وترابوو وا بكات به‌رامبه‌ر گه‌نج سواربوموو هه‌رچى ئومیَد له رِۆحما بوو بونه حهربه‌و چون به دڵما, یه‌كسه‌ر شیَعرى شاعیره پیره‌كه م هاته‌وه یاد, كه ده‌ڵیَت ( ئه‌ى هه‌ڵوه‌داى ئومیَدیَكى نا ئومیَد تۆ له‌و چۆله‌كه قه‌تیسه ده‌چیت كه به‌رده‌وام خۆى به شوشه‌ى په نجه‌ره‌ى ژوریَكدا ئه‌كیَشیَو به‌لاَم دواجار له‌ناو ده‌ستى مه‌رگدا مت ده‌بیَت و باى ساردى ته‌نیایی په‌رِى مردوو رِاده‌ژه‌نێت نه كه‌س دێ‌و نه كه‌س ده‌رِوات ئه‌ى رِیَگه‌ى بىَ رِیَبواروو ئه‌ى هه‌ڵوه‌داى ئومیَدیَكى نا ئومیَد ئه‌وه هه‌ر خۆتى هه‌ردوكیان كۆچه‌ریو ماڵ ئاوایی هه‌ر خۆتى هه‌ردوكیان ) ئاره‌قیَى گه‌رمم كردوو بایه‌كى سارد هاتوو كه‌چى نه‌مردم چه‌ن حه‌زم به مه‌رگ ده‌كرد چاوم پرِ بوو له ئومقى گریان به‌لاَم فرمیَسكى تیا نه‌زا بیرى قسه‌ى باوكم كه‌وته‌وه كه وتى ( رِۆژیَكیان له سه‌یته‌ره‌یه‌كى به‌عسیه‌كان گیرام به دو ویَنه‌ى دو سه‌ر كرده‌ى كورده‌وه ئه‌ونه‌یان لیَدام به حسابى مردو فرِییاندام ) ئه‌وان به‌عس بون دیكتاتۆریه‌ت دروشمیان بوو به‌لاَم من نه ویَنه‌ى كه‌سم پىَ بوو نه هیچى تر ته‌نها هونه‌رمه‌ندیَكم و به‌س ده‌مه‌وێ له‌م ژیانه ناخۆشه‌دا له‌م هه‌موو نه‌داریه‌دا هونه‌ر بكه‌م له‌م تاریكیه‌دا ژیان بكه‌م ئه‌ى سه‌ربازه به‌عسیزمه‌كه بۆ وا دڵى من و ده‌یان گه‌نجى تر ده‌شكیَنیت من هه‌تا ناو دڵى خوا له تۆ‌و ئه‌وه‌ى كه تۆى داناوه تورِه‌م به‌لاَم تفه‌نگى من ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌یه و كۆچه‌ریو ماڵئاوایی, من ده‌بىَ برِۆم نیشتمان بۆ خۆتان با من و دایكى من و شه‌هیدو كه‌سایه‌تی و هونه‌ره‌كه‌م له ژیَر پیَى تۆ‌و ئیَوه‌و ئه‌واندابن ..........
