په‌یوه‌ند خیام
ژوانگه‌ی شاعیران
دیدارێک له گه‌ل شاعیری ئازیز خاتوو کانی
شعر لای به‌رێزتان چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
هۆنراوه بۆ من ئه‌و ده‌سته‌یه که له ته‌نهاییدا له ده‌ستم ده‌ئاڵێ، ئه‌و په‌نجه نه‌رمه‌یه که فرمێسکه بێ جێکانی چاوم ده‌سڕێ، ئه‌و سنگه‌یه که سه‌ری خه‌مم ده‌نێمه بانی و ئه‌و شانه‌یه که تێر به‌سه‌ریدا ئه‌سرینه‌کانم ده‌بارێنم. هۆنراوه ئاوێنه‌یه‌که گشت خه‌م و ئاهه‌کانی خۆمی تێدا ده‌بینم. هۆنراوه ئه‌و کانی ئاوه‌یه زیخی ئازاره‌کان له نێو دییه‌کانیدا ئه‌حه‌وێنه‌وه. ئه‌توانم بڵێم هۆنراوه خۆمه.
ئایا که‌سێکی دیاری کراو هه‌یه‌له‌هه‌ستت تا شعری بۆ بنوسی؟
مه‌رج نییه وشه‌کانی من په‌یوه‌ستی که‌سێکی دیاری کراو بن، گه‌وره‌ترین که‌س که من هۆنراوه‌ی بۆ بنوسم خه‌مه. زۆرن ئه‌و شتانه‌ی من به‌ره‌و کوچه و کۆڵانه‌کانی شیعر پاڵ پێوه ده‌نێن، هه‌ر له ئاه و حه‌سره‌ته‌کانی نیشتیمانه‌که‌مانه‌وه تا بێ وه‌فایی و به‌ره‌و خۆپه‌رستی چونی مرۆڤ و ئه‌م سه‌رده‌مه.
هیچ کاتێک شه‌رم یاخود کلتور رێی لێ گرتوی هه‌ندێ له‌وشه‌به‌کار نه‌هێنی له‌شعره‌کانتا؟
من کاتێ ده‌ستم له پێنوسه‌که‌م گرێ ده‌ده‌م به‌ڵین به یه‌ک ئه‌ده‌ین ڕێ به هیچ وشه‌یه‌کی ناڕاست نه‌ده‌ین ته‌ڤلی به هه‌سته‌کانمان بێت، من هه‌میشه به ڕاستگۆیی ده‌نووسم. هه‌ر بۆیه‌ش من شه‌رم له ڕاستگۆیی و کلتوری دڵی خۆم ناکه‌م. نه‌خێر هیچ کاتێک له کاتی نوسینی هۆنراوه‌دا ڕووی نه‌داوه له‌به‌ر شه‌رم یان کلتور من وشه‌یه‌ک له خۆم زویر کردبێت.
به‌زۆری چ جۆره‌شعرێک ده‌نوسی؟
من وه‌ک خۆم زیاتر مه‌یلم به هۆنراوه‌ه‌ی ناسک دێت، ئه‌مه‌وێ نوسینه‌کانم سوک بن له‌سه‌ر دڵی خوێنه‌ر و خوێنه‌ر بتوانێ هه‌ستی خۆی تێیاندا ببینێته‌وه. من زیاتر شیعری ساده و ئازاد ده‌نوسم. به‌ڵام زۆر کاتیش تێکستی گۆرانی ده‌نووسم و زۆر یاسوده ده‌بم که وشه‌کانم له‌گه‌ڵ ئاوازێکدا ده‌بینم سه‌ما ده‌که‌ن.
به‌رێزتان شعری کام له‌شاعیره‌تازه‌کانتان لا په‌سه‌نده
له ئینجانه‌ی یاده‌کانی مندا زۆرن ئه‌و دێڕانه‌ی چه‌پکه نێرگزێکی چوار وه‌رزه‌ن و هه‌رگیز سیس نابن، زۆرن ئه‌و پێناسه و وه‌سفانه‌ی له چاوانی مندا تا ئێستا ماونه‌ته‌وه و ڕوناهی به دییه‌م ده‌به‌خشن، زۆرن ئه‌و وشانه‌ی خوێندنگا بوون بۆ من و فێری ئه‌لف و بێی شیعریان کردووم. من نامه‌وێ ناوی نوسه‌ری هیچ کام له‌و دێڕ و وشانه بهێنم نه‌کا یه‌کێکیانم له یاد بچێ و خۆم له خۆم زویر بکه‌م. به‌ڵام من کاریگه‌ری زۆر شاعیرم له‌سه‌ره له که‌ڵه شاعیره‌کان و له شاعیره نوێکانیش. من زۆر شیعر ده‌خوێنمه‌وه، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌شدا هه‌نێ له‌و شیعرانه‌ی خۆمیان تیا ده‌بینمه‌وه ته‌ڤلی به کاژی ده‌روون ده‌بن و له‌سه‌ر سینه‌م تاهه‌تایه سه‌ر ده‌نێنه‌وه.
ئایا غوربه‌ت هیچ کاری کردۆته‌سه‌ر هه‌ستی شعرت؟
بێگومان. غوربه‌ت بارانێکی پڕ وشه‌یه که زۆر جار به‌سه‌ر شانی لاپه‌ڕه‌که‌مدا ده‌بارێ و چاوی دڵم و پێنوسه‌که‌م ته‌ڕ ده‌کات. غوربه‌ت و خه‌مه‌کانی یه‌کێکن له هه‌ره پاڵپشته‌کانی من و پینوسه‌که‌م. فرمێسکه‌کانی غوربه‌ت به چاوی زۆر له شیعره‌کانمه‌وه دیاره.
جوانترین پێنوسی ده‌ستی نوسه‌ر کام پێنوسه‌یه؟
فرمێسکه........
جوانترین چاو کام چاوه‌یه؟
ئه‌و چاوه‌یه که بدوێت.....
ده‌توانیت چه‌ند دێرێک هۆنراوه‌مان پێش که‌ش بکه‌یت باس له‌غوربه‌ت بکات؟
بان چاوانم. ساقی قوربانتم ئه‌مشه‌و مه‌ستم که
فرمێسکم بکه مه‌ی و
کاسه‌ی چاوم له ئاهه‌کان لێوان لێو که
ئه‌مشه‌و ته‌نهام
نه دره‌ختێ لێم تێ ئه‌گا و
نه په‌پوله‌یه‌ک بۆ ئامێزی من باڵ ئه‌گرێ
ئه‌مشه‌و بێ که‌س
سه‌رم له‌سه‌ر شانی یادگاریه‌کانی وڵاته و
منداڵی....
کوچه و کۆڵانه‌کانی شار...
چرپه نه‌رمه‌کانی باران...
چیا و کانیه‌کانی وڵات
یه‌خه‌ی ئه‌م ڕۆحه غه‌ریبه‌م ده‌گرێ
دوا وته‌ت بۆ خوێنه‌ران به‌رێز وه‌هه‌روه‌ها بۆ مالپه‌ره‌که‌مان چی یه
له کۆتاییدا زۆر سوپاسی ماندوبونی به‌ڕێزتان ده‌که‌م و ده‌ستخۆشی پرسیاره جوانه‌کانتان لی ده‌که‌م. داوای لێ بوردنیش له چاوی گشت خوێنه‌ران ده‌که‌م که به خوێندنه‌وه‌ی وشه‌کانم عه‌زیه‌تم دابن. ڕێز‌و حورمه‌تی خۆمتان ئاڕاسته ده‌که‌م و گشتان به شه‌پۆله هێمن و پڕ شادییه‌کانی ته‌مه‌ن ده‌أسپێرم.
په‌یوه‌ند خیام
www.peywand.freetzi.com