په‌یوه‌ند خیام
ژوانگه‌ی شاعیران
دیدارێک له گه‌ل شاعیری به‌رێز که‌مالی ماملێ
ژوانگه‌ی شاعیران
دیدارێک له گه‌ل شاعیری به‌رێز که‌مالی ماملێ
سه‌رەتا خۆناساندنێک بۆ خوێنه‌ران؟
من که‌ماڵ ماملێ چوارەمین کوری هونه‌رمه‌ندی له ژیان نه‌ماو(حه‌سه‌نی ماملێ
په‌یوه‌ند خیام
- له کام شاری کوردستان هاتوویه دونیاوە،ئێستا له کام وولات ژیان به‌سه‌ر دەبه‌یت؟له سالی1969 زاینی له شاری مه‌هاباد له دایک بووم،له ته‌مه‌نی 2 سالیە‌وە به‌هۆی که‌سبی بابم له شاری شنۆ په‌روەردە بووم.ئێستاش له وولاتی سویس له شاری(زیوریخ) ژیان به‌سه‌ر دەبم.
په‌یوه‌ند خیام- شێعر لای به‌رێزتان چ مانایه‌ک دەبه‌خشێ؟لای من شێعر به‌شێك له شحوور،هه‌ستوو سۆز،رەوانگه‌و عه‌قڵیت و لێکدانه‌وەی هه‌ر کۆمه‌لگایه‌که که به ڕیتمی ئه‌دەبیات دەنووسرێته‌وە وە به‌به‌هانه‌ی شێعریش زۆر له ئازار‌و خۆشیه‌کانی کۆ‌مه‌لگاو تانانه‌ت ئیخۆشت دەتوانی دەرببری.
په‌یوه‌ند خیام- جگه له شێعر نووسین شارەزایت له چ بوارێکی‌تری هونه‌ری هه‌یه؟هه‌ر له مندالیە‌وە به‌هۆی ئه‌وەی که له بنه‌ماله‌یه‌کی هونه‌ری هاتوومه دونیا خولیای هونه‌ر بووم، له ته‌مه‌نی 5-6 سالیه‌وە له کۆڵانه‌کانی شاری شنۆ سه‌رقالی شانۆ بووم، به‌لام له سالی 1985 به شێوازەکی رەسمی له‌سه‌ر شانۆ له شاری شنۆ و له زۆر شارەکانی رۆژ‌هه‌لاتی کوردستان وەک نووسه‌ری شانۆ و دەرهێنه‌ر له به‌شی ته‌نز(کۆمه‌دی) له تلویزیون، به‌ژدار بووم،،، وەک موسیقا ئامێری زەرب و دەف دەژێنم.
په‌یوه‌ند خیام- ئایا به‌رای به‌رێزتان هه‌موو شێعرێک دەکریت به گۆرانی؟نه‌ک هه‌موو شێعرێک به‌لام زۆربه‌ی دەکرێ چون هه‌موو هۆنراوەیه‌کیش بوو گۆرانی نابێ وە هه‌موو گۆرانی بێژێکیش ناتوانی خۆی له ناو هه‌موو هۆنراوەیه‌ک دا به‌دوزیته‌وە بکا به گۆرانی.....
کام له شاعیرە نوێیه‌کان سرنجی به‌رێزتان ڕادەکێشێت؟
بۆ من گرینگ نی‌یه شاعیری کۆنه یان نویه، گرینگ ناوەروکی هۆنراوەیه که بۆ من نۆی بێ. واتا عه‌قلی من(گۆمه‌لگا) په‌روەردە بکا، چون هه‌ر پێنووسه‌ی له عه‌قلیه‌که‌وە فه‌رمان وەردەگرێت وەبه شحوورێکه‌وە دادەرێژرێت و تراژیدیا‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه چ خۆش یان ناخۆش. به‌لام زۆرتر ئه‌و شاعیرانه‌ی که له ڕەوانگه‌ی عه‌قلیتی خۆیانە‌وە فه‌لسه‌فه‌یان دارژتووە،،، دەست خۆشی له هه‌موویان دەکه‌م هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ‌دە‌خوازم.
په‌یوه‌ند خیام
-چی شتێک هانت دەدات که شێعر بنووسیت؟زۆربه‌ی جار فرمێسکی دڵم یان ته‌نیایی دەرونم یان بزە و گریانی کۆمه‌لگام.
په‌یوه‌ند خیام
-ئایا شێعر نووسین خۆلیایه یان هه‌ستوو سۆزی که‌سێکه؟خۆلیا نیه زۆرتر هه‌ستوو سۆزە خۆلیات دەکا خۆلیای بی.
په‌یوه‌ند خیام
=دوا وته‌ت بۆ خوێنه‌رانی به‌رێز و مالپه‌رەکه‌مان چیه؟له کۆتایداا خۆم به به‌خته‌وەر دەزانم له خزمه‌تی ئێوە و خوێنه‌رانی مالپه‌رەکه‌تان بووم،، من زۆر چکۆله‌تر له‌وەم که دواوته‌م هه‌بێ بۆ ئێوەی به‌رێز و خوێنه‌رانی سایته‌که‌تان هه‌ر ئه‌وەندە دەتوانم سوپاسی بێ پایانتان بکه‌م که منتان به‌سه‌ر کردەوە هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوەی شه‌و نیخۆن....................