ح خۆم اح

 
 
 

سیزار جاف - پێش ‌هەموو شتێك ئە پرسم هۆنراوە نووس ( دلۆڤان ئاکرەیی ) کێیە کە مێك باسی ژیانی خۆتان بکەن؟

 سیزار جاف

 

 
سیزار جاف - پێش ‌هەموو شتێك ئە پرسم هۆنراوە نووس ( دلۆڤان ئاکرەیی ) کێیە کە مێك باسی ژیانی خۆتان بکەن؟

دلۆڤان ئاکرەیی - سڵاو له تۆی ئازیز سڵاو له گشت کوردێك ، من ناوم دلۆڤان ئاکره یی یه له دایك بوی شاری ئاکرێم ، ماوه یێك له
ئاکرێ ژیاوم دوایی ماڵمان
هاتۆته هه ولێر و دوای ئه وه کۆچمان کرد بۆ هه نده ران ئێستا له ووڵاتی سوێد ده ژیم.

سیزار جاف -دەست کردنت بە شعر نووسین دەگەرێتەوە بۆ ساڵی چەند ؟

دلۆڤان ئاکرەیی - سه ره تای شعر نوسینم لێره ده ستی پێکرد ساڵی 2004 هۆی شعر نوسینیشم ئه وه بو که له هاوڕێ و خزم و یارم دوور بوم سە بوری من ته نها به شعر بوو.

سیزار جاف - یەکەم شیعرت بە ناوی چی بوو بڵاو کراوەتەوە؟

دلۆڤان ئاکرەیی -به داخه وه یه که م شعری خۆمم بیر ناهێ چ شعرێك بو به ڵام ئه زانم شعره که ده ر باره ی کچێك بوو.


سیزار جاف - چۆنە تا ئێستا بە دەنگ هۆنراوەتان بڵاو نەکردۆتەوە لەسەر تۆری ئەنتەرنێت یان هەوڵی ئەوەت نەداوە هۆنراوەکانت کۆ کەیتەوە بە چاپی بگەیێنی یاخوو بە سیدی بڵاویان بکەیتەوە؟

دلۆڤان ئاکرەیی -نه بونی کات و نه بونی ئیمکانیات وای لێ کردوومه هۆنراوه م نه بێ به ده نگ و په ڕتوکی چاپ کراوم نه بێ هۆ کاره که ی ئه گه ڕێنمه وه بۆ بێ ئیمکانی یه تی.

سیزار جاف -کێ هاندەرت بوو کە جەنابت دەست بکەیت بە شعر نووسین؟

دلۆڤان ئاکرەیی -هانده رم زۆر بوون له بواری شعر نوسین زۆر که س هه وڵی له گه ڵدام فێریان کردم ڕێگایان پێشاندام من زۆر زۆر سوپاسیان ئه که م.

سیزار جاف - باشە تەنها کاری شیعر نووسین دەکەی یان لە بوارە هونەریەکانی تریش کار دەکەی ئەکرێت بزانین چین؟

دلۆڤان ئاکرەیی- من جگه له شعر نوسین له بواره کانی تریش کار ئه که م وه ك وێنە‌ کێشان و له خوا به زیا بێ ته نها یه ک پێشانگای هاوبه شم کرده وه من به یه که م ده ر چوم له م پێشانگایه وه هه ر وه ها گۆرانیش ئه ڵێم چه ند گۆرانی یه کیشم هه یه تۆمار کراو له مالپه ڕه کان بڵاو بونه ته وه به ڵام ئه م گۆرانیانه شتێکی هاکه زاین هه ر بۆ خۆشی وتومه ئه گه رنا له پڕۆژه م دایه گۆرانی بڵێم به باشی یاخود باشتر.

سیزار جاف - تا ئێستا خۆشەویستیت کردوە یان ئێستا خۆشەویستێکت هەبێت؟

دلۆڤان ئاکرەیی-بۆ ئه م پرسیاره ت به چه ند دێڕێك وه ڵامت ده ده مه وه.

بەڵێ خۆشەویستیم کردووە
بەڵام خۆشیم لێ ی نەدیووە
زۆرم کرد زۆر دڵداری
خۆشیم نەدیت زیاتر لە ئازاری


سیزار جاف- ڕۆژێك لە ڕۆژان شعرت نووسیوە بۆ خۆشەویستەکەت بڵاویان بکەیتەوە.

دلۆڤان ئاکرەیی- به ڵێ شعره کانم زۆربه ی زۆریان بۆ خۆشه ویسته که م بوه به ڵام قه ت ناوی ئه وم نه نوسیوه.

سیزار جاف-ئایا تا ئێستا هەوڵت داوە شیعر بۆ هونەرمەندان دانێیت بۆ ئەوەی لە گۆرانییەکانیدا بەکاریبهێنن ئەکرێت بزانین كێیە ئەم هونەرمەندانە ؟

دلۆڤان ئاکرەیی- به ڵێ شعرم بۆ هونه رمه ندانیش نوسیوه وه ك به ڕێز هونه رمه ند سامان شه و که ت،کاروان به رزنجی ،ڕێنوار که به ستایلی ڕاپ گۆرانی ده ڵێ وه زۆر هونه رمه ندانی تر که خه ریکن سیدیه کانیان بڵاو ده که نه وه ئه وکات گوێ بیستی ئه بن.

سیزار جاف- باشە شعرەکانی ئەم سەردەمە لەگەل سەردەمی کۆن چ فەرقێکی هەیە بە لای تۆ؟

دلۆڤان ئاکرەیی- کاك سیزار گیان بۆ ئه م پرسیاره وه ڵامێکی وه ها باشم نی یه چونکه من زۆر شعری سه رده می پێشو ناخوێنمه وه وه ناتوانم بڵێم جیاوازیه که چی یه له شعری ئێستا یان هی پێشتر له گه ڵ ڕێزم بۆ هه مو شاعیرێك.

سیزار جاف- زیاتر چ کتێبێك دە خوینیتەوە ناوی چیە؟

دلۆڤان ئاکرەیی- ئه وه ی ڕاستی بێت زۆر کتێب ده خوێنمه وه ناوه کانم له یاد نین چونکه زۆر زۆرن.


سیزار جاف -زیاتر گوێبیستی گۆرانی کام لە هونەرمەندان دەبێت و دەنگی چ هونەرمەندێکت بە لاوە خۆشە؟

دلۆڤان ئاکرەیی - بۆ گوێگرتن له هونه رمه ندان من گوێ له هه مو گۆرانیه کی باش ڕا ده گرم ئه وه ی باش نه بێ گوێ ی لێ ناگرم چونکه به داخه وه زۆر به ی زۆری هونه رمه ندان گۆرانی بیانیمان بۆ کۆپی ئه که ن به ر گوێمان ئه خه ن.

سیزار جاف - ئەکرێت شیعرێکمان پێشکەش بکەیت تا وەکوو ئێمەش پێشکەش بە بە ماڵپەرەکان و جەماوەری ئازیزو خۆشەویست بکەین ؟

دلۆڤان ئاکرەیی - به چاوان شعرێکتان پێش که ش ئه که م هیوادارم به دڵتان بێت.


( ده مت درۆی له گه ڵ کردم )
...
چاوه کانت وای لێ کردم
که من عاشقی تۆ بم
دڵت په یمانی پێدام
ده مت درۆی له گه ڵ کردم
...
لێم گه ڕێ کچی خه ڵك
بۆ منت نی یه که ڵك
ئازارت زۆر زۆر داوم
بۆم ده گرێێن بول بولو خه ڵك
...
سۆمات ڕێشت له م دوو چاوانه
سه ر گه ردان بوم وه ك دێوانه
عه شقی ئێمه زۆر جوان بوو
بو به چیڕۆکی مناڵانه

سیزار جاف - باشە ماڵپەرەکەمان ئارام شاد چۆن دەبینی هیچ ‌تێبینیەکت لەسەری هەیە؟

دلۆڤان ئاکرەیی - من ماڵپه ڕی ئارام شاد زۆر به ماڵپه ڕێکی جوان و سه رکه وتو ئه بینم هیوادارم هه روەها له خزمه تی هونه ری کوردی دا بن.

سیزار جاف - ئێمەش لە کۆتایی ئەم دیمانەیە زۆر سوپاستان دەکەم کە ئەم کات و ساتەتان بە ئێمە بەخشی ئەگەر ئێوەش شتێکتان مابێت بۆ ماڵپەرەکەمان ئارام شاد؟

دلۆڤان ئاکرەییدلۆڤان ئاکرەیی - له کۆتایدا زۆر سوپاس بۆتۆی ئازیز کاکه سیزار گیان هیوادارم هه ر به رده وام بیت له کاری په یامنێری وه هه ر سه رکه و توبیت ئیشاڵڵا ڕێزو خۆشه ویستیم بۆ گشت کوردێك له جیهان برای بچووکتان دلۆڤان ئاکره یی سوێد. Www.Dlovan.Tk


ئامادەکردنی دیمانە ،
سیزار جاف ،هۆلندا




 

  مـــاڵــه‌وه‌

 

aram.shad@hotmail.com

 

 online

>>>>>  Www.AramShad.Com  <<<<<  Hunermendani Kurd  !! >> New Page 1 >>>>  Www.AramShad.Com <<<< هه‌نه‌رمه‌ندانی کــورد >   گۆرانی + بیــانی ، هۆنراوه‌ ، ڕۆژنامه‌و هه‌واڵ ، لینکی هه‌مه‌ڕه‌نگ New Page 1 هونـه‌رمـه‌ندانی کورد  >> گۆرانی کوردی، بیانی ، داگرتن، لینکی هه‌مه‌ره‌نگ،وێنه‌، هۆنراوه‌ هونه‌رمه‌ندانی کورد  / موسیک ، داونلۆد ، هه‌واڵ، لینکی به‌سود، وێنه‌،